71952017_18992016_17892016_n1n1n1n1

نەوشیروان مستەفا کۆچی دوایی کرد

باسک نێت-سلێمانی

میدیای فەرمی گۆڕان ڕایگەیاند، نەوشیروان مستەفا رێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان کۆچی دوایی کرد .

ئەمەش لە کاتێکدایە لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا نەوشیروان مستەفا دوو جار سەردانی بەریتانیای کردووە و بە مەبەستی وەرگرتنی چاەرسەر ھەر جارێک بۆ ماوەی چەند مانگێک لەو وڵاتە ماوەتەوە و دواجار ڕۆژی ١٣ی ئایار ڕابردوو ھاتەوە بۆ ھەرێمی کوردستان.

نەوشیروان مستەفا لە ساڵی ١٩٤٤ لە گەڕەکی سەرشەقامی شاری سلێمانی لەدایکبووە و لە ساڵی ١٩٦٧ کۆلێژی زانستە سیاسییەکانی زانکۆی بەغدای تەواو کردووە.

لە ساڵی ١٩٦٧ دا نەوشیروان مستەفا بووە بە ئەندامی لقی سلێمانی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێکە لە دامەزرێنەرانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە ساڵی ١٩٧٥ دا و تا ساڵی ٢٠٠٦ لە ناو یەکێتیدا کاری کردووە و جێگری سکرتێری گشتی یەکێتی بووە.

لە ٢٥ تەمووزی ٢٠٠٩ دا بزووتنەوەی گۆڕانی دامەزراند و لیستەکەی ٢٥ کورسی خولی سێیەمی پەرلەمانی بەدەستھێنا و لە خولی چوارەمیشدا گۆڕان ٢٤ کورسی پەرلەمانی بەدەستھێنا.

نەوشیروان مستەفا لە ساڵی ١٩٨١ ھاوسەرگیری کردووە و دوو کوڕ و کچێکی ھەیە بە ناوەکانی نما و چیا و چرا و چەندین کتێبی لە بواری مێژوویی و ڕۆژنامەگەریدا نوسیوە و زنجیرە کتێبێکیشی ھەیە کە تایبەتە بە ژیانی سیاسی خۆی و ئەو ڕووداوانەی لە کاتی ئەنجامدانی کاری سیاسیدا ڕوویانداوە.

بابەتی دواتر

IMK

ڤیدیۆ: بۆیەکەمجار دیدارێکی مێژووی نێوان مامۆستا مەلا عوسمان و نەوشیروان مستەفا ببینە

باسک نێت: بۆیەکەم جار دیدارێکی مێژووی لە ساڵی ١٩٩١ـی پێش یەکەم ھەڵبژاردنی ھەرێمی کوردستان لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *