باسک نێت-سلێمانی
بزووتنەوەی گۆڕان لەسەر کۆچی دوایی نەوشیروان مستەفا ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند “بزووتنەوەی گۆڕان وێرای سەرەخۆشی لە کەس و کاری و خۆمان و گەلەکەمان دوپاتی دەکاتەوە کە لەسەر رێباز و بەرنامەی ئەو سەرکردە مەزنە بەردەوام دەبێت”.
لە ڕاگەیەندراوەکەیدا بزووتنەوەی گۆڕان دەڵێت “کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ئەمرۆ تێکۆشەری گەورە و سەرکردەی گەلەکەمان نەوشیروان مستەفا پاش ململانێیەکی زۆر لەگەل نەخۆشیدا لە کاتژمێر ٨ ی سەرلەبەیانیدا کۆچی دوایی کرد”.
ئەمڕۆ دوای چەند ڕۆژێک لە گەڕانەوەی نەوشیروان مستەفا ڕێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان لە بەریتانیا لە سلێمانی کۆچی دوایی کرد.