IMK

پرسەنامەی فراکسیۆنی بزووتنەوەی ئیسلامی بەبۆنەی کۆچی دوای نەوشیروان مستەفا

باسک نێت:

فراکسیۆنی بزووتنەوەی ئیسلامی لە پەرلەمانی کوردستان پرسەنامەیەک ئاڕاستەی کەس و کار و بنەماڵە و بزووتنەوەی گۆڕان دەکات بەبۆنەی کۆچی دوایی نەوشیروان مستەفا ڕێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان.

پرسەنامەی فراکسیۆنی بزوتنەوەی ئیسلامی بەبۆنەی کۆچی دوایی بەرێز نەوشیروان مستەفاوە:

بسم اللە الرحمن الرحیم
بەبۆنەی کۆچی دوایی بەڕێز کاک نەوشیروان مستەفا سەرکردەی دیاری کوردستان و ڕێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان پرسەوسەرەخۆشی لە خانەوادەوکەس وکارو بزوتنەوەی گۆڕان و خەڵکی کوردستان ئەکەین،خوای میھرەبان لێی خۆشبێت و سێبوری بنەماڵەوھاونیشتمانیانی کوردستان بدات.

کۆچی دوایی سەرکردەیەکی خاکی ومێژوویی و بەردەوام لەخەبات و شٶڕش بۆماوەی زیاترلەنیوسەدەی وەک کاک نەوشیروان مێگفی زیانێکی گەورەیە لەبزوتنەوەی رزگاریخوازی کوردستان.

لێرەوەبەپێویستی ئەزانین سەرکردەکانی تری کوردستان کۆچی دوایی ئەوسەرکردە مەزنەیە بکەنە وێستگەیەک بۆبەخٶداچوونەوەو بژین بەسادەیی و خاکی وپشتیوانی خەڵکانی بەشمەینەت بکەن و کۆتایی بھێنن بە ململانێ سیاسیەکان وئاشتبوونەوەی گشتی ئەنجام بدەن و چارەسەری قەیرانەکان بکەن ولەگەل کۆتایی ھێنان بەگەندەڵی ودەست پێکردنی چاکسازی راستەقینە لەکوردستان ..

مالئاوا سەرکردە خاکیەکەی کوردستان–خوالەگەڵتان میھرەبان و بەبەزەیی بێت.
اناللە وانا الیە راجعون.

بابەتی دواتر

IMK

ڤیدیۆ: بۆیەکەمجار دیدارێکی مێژووی نێوان مامۆستا مەلا عوسمان و نەوشیروان مستەفا ببینە

باسک نێت: بۆیەکەم جار دیدارێکی مێژووی لە ساڵی ١٩٩١ـی پێش یەکەم ھەڵبژاردنی ھەرێمی کوردستان لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *