IMK

پرسەنامەی بزووتنەوەی ئیسلامی بەبۆنەی کۆچی دوای نەوشیروان مستەفاوە

باسک نێت:

بەبۆنەی کۆچی دوایی نەوشیروان مستەفا ڕێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان، بزووتنەوەی ئیسلامی پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی بنەماڵەی نەوشیروان مستەفا و بزووتنەوەی گۆڕان دەکات.

پرسە نامەی بزووتنەوەی ئیسلامی بۆ کۆچی دوای نەوشیروان مستەفا ڕێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان:

بەناوی خوای گەورەو میھرەبان

ئەمڕۆ ھەینی ھەواڵی کۆچی دوایی بەڕێز نەوشیروان مستەفا رێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕانمان پێگەیشت، کاک نەوشیروان سەرکردەیەکی دیاری کوردو خاوەن مێژوویەکی دوورودرێژی خەبات و سیاسییەکی کاریگەری کوردستان بوو کە لەمێژووی رابردووی بزووتنەوەی رزگاریخوازی گەلی کوردو قۆناغی دوای ئازادی کوردستانی باشووردا رۆڵ و کاریگەری ھەبووە، جگە لەوەی رۆشنبیرو رۆژنامەنووس و نووسەرێکی خاوەن خامەو بەرھەمی ئەدەبی و سیاسی و رۆژنامەوانی بووە، بەو بۆنەیەوە بەناوی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی بزووتنەوەی ئیسلامییەوە پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی خانەوادەی کاک نەوشیروان و جڤاتی نیشتیمانی بزووتنەوەی گۆڕان دەکەین و ھاوبەشی خەمی ھەموو لایەکیانین..

وتەبێژی فەرمی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی ئیسلامی
٢٠١٧/٥/١٩

بابەتی دواتر

IMK

ڤیدیۆ: بۆیەکەمجار دیدارێکی مێژووی نێوان مامۆستا مەلا عوسمان و نەوشیروان مستەفا ببینە

باسک نێت: بۆیەکەم جار دیدارێکی مێژووی لە ساڵی ١٩٩١ـی پێش یەکەم ھەڵبژاردنی ھەرێمی کوردستان لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *