IMK

بەیاننامەی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی ئیسلامی بەبۆنەی کۆچی دوای نەوشیروان مستەفاوە

باسک نێت:

مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی ئیسلامی بەیاننامەیەکی بەبۆنەی کۆچی دوایی نەوشیروان مستەفا ڕێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان بڵاوکردەوە و تیایدا پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی کەس و کاری بنەماڵەی نەوشیروان مستەفا و بزووتنەوەی گۆڕان کرد.

بەیاننامەی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی ئیسلامی بەبۆنەی کۆچی دوای بەڕێز نەوشیروان مستەفا ئەمین رێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان:

بەڕێزان⁄جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان

بابەت⁄پرسەنامە

بە گوێبیست بوونی کۆچی دوایی کردنی بەڕێز نەوشیروان مستەفا ئەمین، رێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان، لە بەیانی ڕۆژی ھەینی ١٩ی ئایاری ٢٠١٧ لەماڵەکەی خۆی لە شاری سلێمانی پایتەختی ڕۆشنبیری ھەرێمی کوردستان غەمباری کردین، بەو بۆنەیەوە پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی تەواوی خانەوادەو جڤاتی نیشتمانی و ئەندام و لایەنگرانی بزوتنەوەی گۆڕان دەکەین، لە خوای گەورە داواکارین ئارامی بە ھەمووان پپەخشێت.

لای ھەمووان شاراوانیە کاک نەوشیروان مستەفا، کەسێکی دەرکەوتوو و ماندوو و زەحمەتکێشی ناو بزافی ڕزگاری خوازی کوردستانی بوو، ھەر لە سەرەتایی شەستەکانەوە تا کۆچی دوای کرد بەردەوام لە خەباتدابوو لە پێناو ئەو ئامانجەی ھەیبوو و وەک سەرکردەیەکی رەنجدەرانی ناو گەلەکەی ناسراو بوو، دەخوازین لە دڵسۆزان و خەمخۆران و تەواوی ئەندامانی جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان، مردنەکەی کاک نەوشیروان ببێتە ھۆکارێک بۆ زیاتر برایەتی و تەبایی و یەکڕیزی ناوماڵی کوردستانیەکان.

والسلام علیکم

مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی ئیسلامی لە کوردستان

١٩⁄٥⁄٢٠١٧ھەولێر

بابەتی دواتر

FB_IMG_1506368114420

ڕابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامی دەنگی بۆ سەربەخۆیی ھەرێمی کوردستان دا

باسک نێت-ھەولێر سەر لەبەیانی ئەمڕۆ دوو شەممە ٢٥ـی ئەیلولی ٢٠١٧، ڕابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامی دەنگی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *