PSX_20170519_183119

ھەڤاڵ ئەبوبەکر تەرمی نەوشیروان مستەفای شۆردووە

باسک نێت-سلێمانی

ھەڤاڵ ئەبوبەکر ھەڵسوڕاوی دیاری گۆڕان، تەرمی نەوشیروان مستەفا رێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕانی شۆردووە، کە ئەمڕۆ کۆچی دوایی کرد.

ئاسۆ جەمال موختار، ھەڵسوڕاوی گۆڕان لەنووسینێکدا بڵاویکردووەتەوە، “لەکاتی شتنی تەرمی نەوشیروان مستەفا، کە ھەریەک لەھەڤاڵ ئەبو بەکرو شەھابی شێخ کامل ئەرکی شتنەکەیان بەجێھێنا، سابونیان بۆ دکتۆر ھەڤاڵ ھێنا بەقوڵپی گریانەوە وتی پئویست بەوە ناکات بەسابون بشۆردێت دەبێت لایەکی کوردو گەندەڵکاران بەنەوشیروان بشۆرێن”.

ئاسۆ جەمال موختار ھەروەھا نووسیویەتی “منیش ناچەوانی کاک نەوشیروانم ماچ کردو شوێنەکەیم جێھێشت.. بۆیە بڕیارمدا تا ناشتنەکەی دەموچاوم نەشۆم، چونکە بۆن‌و بەرکەوتەی ئەوی پێوەیە”.

نەوشیروان مستەفا بەیانی ئەمڕۆ ھەینی لەشاری سلێمانی کۆچی دوایی کردو بڕیارە سبەی شەممە ھەر لەشاری سلێمانی بەمەراسمێک بەخاک بسپێرێت.

 

بابەتی دواتر

ele_66128344bde3bd25c16743ddd2c72ff3

پەرلەمانتارێکی یەکێتی وێنەیەکی نەبینراوی نەوشیروان مستەفای بڵاوکردەوە

باسک نێت: ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان لەلیستی یەکێتی وێنەیەکی نەبینراوی نەوشیروان مستەفا ڕێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *