290417120745

وەزارەتی دارایی خشتەی مووچەی یەک مانگی سەرجەم مووچەخۆرانی ھەرێمی ڕاگەیاند

باسک نێت:

ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی و ئابوری خشتەی مووچەی مانگی (٤) نیسانی سەرجەم وەزارت و دامودەزگاکانی حکومەتی ھەرێمی کوردستانی ڕاگەیاند.

ڕیزبەندی خشتەی وەرگرتنی مووچەی وەزارت و دامودەزگاکانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان

وەزارەتی دارایی و ئابووری ڕایدەگەینێت:- مووچەی سەرجەم وەزارەت و دەستە و خانەنشینان و شەھید و ئەنفالکراوان و زیندانیانی سیاسی و کەم ئەندامان دابەش دەکرێت

١- ڕۆژی سێ شەممە بەرواری ٦/٦/٢٠١٧، مووچەی مانگی ٤ ی ساڵی ٢٠١٧ ی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواکان دابەش دەکرێت.

٢-ڕۆژانی چوار شەممە و پێنج شەممە بەرواری ٧-٨/٦/٢٠١٧، مووچەی مانگی ٤ ی ساڵی ٢٠١٧ ی یەکەکانی (٨٠ و ٧٠) ی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش دەکرێت.

٣- ڕۆژانی شەممە و یەک شەممە بەرواری ١٠-١١/٦/٢٠١٧، مووچەی مانگی ٤ ی ساڵی ٢٠١٧ ی ئەم شوێنانە دابەش دەکرێت.
– فەرماندەی پێشمەرگەی زێرەڤانی
– فەرماندەی پۆلیسی بەرگری و فریاکەوتن
-ئەنجومەنی ئاسایش

٤- ڕۆژی دوو شەممە بەرواری ١٢/٦/٢٠١٧، مووچەی مانگی ٤ی ساڵی ٢٠١٧ ی دەزگای گشتی ئاسایش دابەش دەکرێت.

٥- ڕۆژی سێ شەممە بەرواری ١٣/٦/٢٠١٧، مووچەی خانەوادەی شەھیدان و ئەنفالکراوان و زیندانیانی سیاسی و مووچەی مانگی ٤ی ساڵی ٢٠١٧ ی ئەم شوێنانە دابەش دەکرێت.
– وەزارەتی شەھیدان و ئەنفالکراوان
-دەزگای مین
-دیوانی چاودێری دارایی
— دەستەی مافی مرۆڤ
– ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم
– دەستەی ژینگە
– دەستەی وەبەرھێنان
– دەستەی دەسپاکی
– کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی کوردستان

٦- ڕۆژانی چوار شەممە و پێنج شەممە بەرواری ١٤-١٥/٦/٢٠١٧، مووچەی خانەنشینانی پێشمەرگە دابەش دەکرێت.

٧- ڕۆژانی شەممە و یەک شەممە بەرواری ١٧-١٨/٦/٢٠١٧، مووچەی خانەنشینانی شارستانی و مووچەی مانگی ٤ی ساڵی ٢٠١٧ ی ئەم شوێنانە دابەش دەکرێت.
-وەزارەتی دارایی و ئابووری
– وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی
– وەزارەتی کارەبا
– وەزارەتی گواستنەو گەیاندن
– وەزارەتی پلان دانان

٨- ڕۆژی دوو شەممە بەرواری ١٩/٦/٢٠١٧، مووچەی مانگی ٤ ی ساڵی ٢٠١٧ ی پەروەردەکانی (دەرەوەی شارەکان) دابەش دەکرێت.

٩- ڕۆژی سێ شەممە بەرواری ٢٠/٦/٢٠١٧، مووچەی مانگی ٤ی ساڵی ٢٠١٧ ی پەروەردەکانی (سەنتەری شارەکان) و وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی دابەش دەکرێت.

١٠- ڕۆژانی چوار شەممە و پێنج شەممە بەرواری ٢١-٢٢/٦/٢٠١٧، مووچەی مانگی ٤ی ساڵی ٢٠١٧ ی ئەم شوێنانە دابەش دەکرێت.
-وەزارەتی ناوخۆ
– وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی
– وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان
– وەزارەتی سامانە سروشتیەکان
– فەرمانبەرانی وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی
– مووچەی (کەم ئەندامان) ی سەربە وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی

١١- ڕۆژی شەممە بەرواری ٢٤/٦/٢٠١٧، مووچەی مانگی ٤ی ساڵی ٢٠١٧ ی ئەم شوێنانە دابەش دەکرێت.
-وەزارەتی تەندروستی
– وەزارەتی ئاوەدان کردنەوەو نیشتەجێ کردن
– وەزارەتی کشتوکال و سەرچاوەکانی ئاو
– وەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزار
– وەزارەتی داد
-ئەنجومەنی دادوەری
– سەرۆکایەتی ھەرێم
– سەرۆکایەتی پەرلەمان
– سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران

بابەتی دواتر

FB_IMG_1511512730976

ڕابەری گشتی پێشوازی لە کونسوڵی گشتی کۆماری تورکیا کرد

باسک نێت-ھەولێر ڕۆژی پێنج شەممە ٢٣ـی تشرینی ٢٠١٧، مامۆستا عیرفان عەلی عەبدولعەزیز ڕابەری گشتی بزووتنەوەی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *