91382016_nawt se

نرخی دۆلار و نەوت لەئەمڕۆدا

باسک نێت:

بەیانی ئەمڕۆ ١٩ی حوزەیران ٢٠١٧، لەکاتی کردنەوەی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو لەھەرێمی کوردستان، بەھای دۆلار بەبەراورد لەگەڵ ئێوارەی دوێنێدا بەجێگیری ماوەتەوە و نرخی نەوتیش لەبازاڕەکانی جیھاندا دابەزیوە.

نوسینگەی مەولەوی بۆ ئاڵوگۆڕی دراوە بیانییەکان لەشاری سلێمانی، نرخی دراوەکانی ئاشکراکرد، کە بەمشێوەیەیە:

١٠٠دۆلاری ئەمریکی ١٢٥ھەزار دینار.

١٠٠یۆرۆ ١٣٨ ھەزار دینار.

١٠٠پاوەن ١٦٠ھەزار دینار.

١٠٠ھەزار تمەنی ئێرانی ٣٣ ھەزارو ٥٠٠ دینار.

١٠٠لیرەی تورکی ٣٥ھەزارو ٥٠٠ دینار.

ئەمەش لەکاتێکدایە ئێوارەی دوێنێ بەکاتی داخستنی بازاڕ بەھەمان شێوە نرخی ١٠٠دۆلاری ئەمریکی بەرامبەربوو بە ١٢٥ھەزار دینار.

لەلایەکی دیکەشەوە، بۆرسەی جیھانی نرخی نەوتی ئاشکراکردوە بەشێوەیەک نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بۆ ٤٧دۆلارو ٢٤سەنت دابەزیوە، لەکاتێکدا ئێوارەی دوێنێ نرخی بەرمیلێک نەوتی خاو بە ٤٧دۆلارو ٢٧ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرا.

بابەتی دواتر

223201698569179a7c9b1ded255b3db7ebe2c5d04a6_XL

100 هەزار دینار مووچەی پۆلیسی یەكەی پاسەوانی زیاد كرا

بریكاری وەزارەتی ناوخۆ دەڵیت: بۆ ئەم مانگە نزیكەی 100 هەزار دینار مووچەی پۆلیسی یەكەی پاسەوانی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *