BRITAIN-ATTACKS-VEHICLE

لە بەریتانیا ئۆتۆمبێلێک خۆی بەنێو ژمارەیەک موسڵماندا دەکێشێت

باسک نێت:

لە باکووری لەندەنی پایتەختی بەریتانیا، ئۆتۆمبێلێک خۆی بەنێو نوێژخوێنانی مزگەوتێک لەکاتی نوێژی تەراویحدا دەکێشێت، بەھۆیەوە کەسێک گیان لەدەست دەدات و ٨ کەسیش بریندار دەبن.

بەگوێرەی زانیارییەکان، بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە سێ کەسی بەریتانی بە ئۆتۆمبێلێکی جۆری ڤان خۆیان بەنێو موسڵمانانی مزگەوتی خانەی چاودێری ئیسلامی لە نزیک مزگەوتی فێنسبێریدا کێشاوە و چەند کەسێکیان شێلاوە، دواتر یەکێک لەو کەسانە ھاتووەتە خوارەوە و بە چەقۆ ھێرشی کردووەتە سەر خەڵک.

شایەتحاڵان دەڵێن: “شۆفێرەکە ئۆتۆمبێلەکەی بەئاسایی لێیخوڕیوە، بەڵام لەناکاو رێڕەوەکەی گۆڕیوە و بەرەو نێو نوێژخوێنان رۆیشتووە”.

راستەوخۆ دوای رووداوەکە بۆ دەستگیرکردنی سێ ھێرشکارەکە پۆلیس دەستی بە ئۆپەراسیۆن کردووە، یەکێک لە گومانلێکراوەکانیشی دەستگیرکردووە و تەمەنی ٤٨ ساڵە، دەنگۆی دەستگیرکردنی دوو کەسەکەی دیکەش ھەیە، بەڵام پۆلیس ھیچ روونکردنەوەیەکی لەبارەی رووداوەکە نەداوە.

لە یەکەم کاردانەوەدا تێرێزا مەی، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا ھێرشەکەی سەرکۆنەکرد و ھاوسۆزی بۆ کەسوکاری قوربانیان دەربڕی.

ھەروەھا ئەنجوومەنی موسڵمانانی بەریتانیا لە راگەیێندراوێکدا داوای لە ھێزە ئەمنییەکان کرد ئاسایشی مزگەوتەکان بپارێزن. راشیگەیاند”ھێرش بۆ سەر مزگەوت و نوێژخوێنان یەکێکە لە سیماکانی ئیسلامۆفۆبیا لە بەریتانیا”.

رووداوەکە نائارامی دروستکردووە، تاوەکو ئێستاش ئۆپەراسیۆن بەردەوامە و ھەلیکۆپتەر بە ئاسمانی لەندەندا دەسوڕێنەوە.

ھێرشەکە لەکاتی نوێژی تەراویح بووە، دوای ئەوەی نوێژخوێنان لە مزگەوت دێنە دەرەوە، ئۆتۆمبێلێکی جۆری ڤان رەنگ سپی کە سێ کەسی تێدا بووە، لە دەرەوە چاوەڕوانیان دەبێت و ھێرشیان دەکاتە سەر، دواتر کەسێکیان دادەبەزێ و بە چەقۆ ھێرش دەکاتە سەر نوێژخوێنەکان، بەڵام ئەو دەستگیردەکەن و رادەستی پۆلیسی دەکەن. دەستگیرکراوەکە تەمەنی ٤٨ ساڵە.

ئەو شەقامە بە شەقامی حەوت خوشکەکە بەنێوبانگە، موسڵمانێکی زۆر لەو ناوچەیە دەژین، ھێزێکی زۆری دژەتیرۆر و پۆلیس لە ناوەچەکە بڵاوەیان پێکراوە.

سەبارەت بە ناسنامەی ھێرشکارەکان، بۆ ئەوەی کاریگەری نەرێنی لەسەر لێکۆڵینەوەی پۆلیس نەبێت، ناسنامەی ھێرشکارەکان ئاشکرا نەکراوە، ئۆپەراسیۆنێکی جددی لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانەوە دەستیپێکردووە، تا لێکۆڵینەوە تەواونەبێت ناسنامەی ھێرشکارەکان ئاشکرا ناکرێت، چونکە تاوەکو ئێستا یەکێکیان دەستگیرکراوە.

لەدوای ھێرشەکانی مانچستەر و بەردەم پەرلەمانی بەریتانیا کە داعش بەرپرسیارێتی ئەنجامدانی لەئەستۆگرتن، رق و کینە بەرامبەر موسڵمانان زیاد بووە.

594728f9c36188c8518b45cd 59474c0fc4618891148b4596

Muslims pray on a sidewalk in the Finsbury Park area of north London after a vehichle hit pedestrians, on June 19, 2017.  One person has been arrested after a vehicle hit pedestrians in north London, injuring several people, police said Monday, as Muslim leaders said worshippers were mown down after leaving a mosque. / AFP PHOTO / Daniel LEAL-OLIVAS

بابەتی دواتر

FB_IMG_1498495526600

جەژنە پیرۆزەی ڕابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامی لە شاری ھەولێر

باسک نێت-ھەولێر بەڕێز جەنابی ڕابەری گشتی شێخ عیرفان عەلی عەبدولعەزیز لەگەڵ ژمارەیەک لە ئەندامانی مەکتەبی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *