پەروەردە
پەروەردە

راگەیاندنی ئەنجامی تاقیکردنەوەکان دوادەکەوێت

باسک نێت-ھەولێر

وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی ھەرێم روونکردنەوە لەبارەی وادەی راگەیاندنی ئەنجامی تاقیکردنەوە نیشتمانیەکانی قۆناغی ١٢ی ئامادەیی و٩ی بنەڕەتی دەدات و وتەبێژی وەزارەتەکەش تەئیکددەکاتەوە ڕاگەیاندنی ئەنجامەکان بەراوورد بەساڵانی دیکە دوادەکەوێت و ھۆکارەکەی ئاشکرادەکات.

سامان سیوەیلی وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند:”بۆ تاقیکردنەوە نیشتمانیەکانی ئەمساڵ چەند بابەتێک دەکەوێتە دوای جەژنی رەمەزانەوە و کە مەبەستمان لەدانانی ئەو خشتەی تاقیکردنەوەیەک وەک قەرەبوویەک بووە بۆ خوێندکارانی پارێزگاکانی سلێمانی و ھەڵەبجە، کەپێشتر بەھۆی بایکۆتی ھۆڵەکانی خوێندن و گۆڕانکاری لەکاتی دەوامیاندا کەمتر ماوەیان پێدراوە”.

ئاشکراشیکرد:”ھەر کاتێک تاقیکردنەوە نیشتمانیەکانی ھەردوو قۆناغی ١٢ی ئامادەیی و ٩ی بنەڕەتی کۆتایی ھات زۆرئاسان لەلایەن ئامێرەکانەوە کاری پەراوەی دەفتەری تاقیکردنەوەکان”ێحکردنی دەفتەرەکان”بەکۆتا دەھێنرێت”.

وتیشی:”ئەو ماوەی ١٠ رۆژە دراوەتەوە خوێندکاران وەک پشوو بەدڵنیایەوە کاریگەری دەبێت لەسەر راگەیاندنی ئەنجامی تاقیکردنەوەکان، چونکە تاوەکو تاقیکردنەوەکان بەکۆتا نایەت و ناتوانن کار لەسەر راگەیاندنی ئەنجامەکان بکەن، ھەرچەندە ساڵانی دیکە ئەو پرۆسەیە زووتر بەکۆتا دەھات”.

بەپێی خشتەی تاقیکردنەوە نیشتمانیەکانی قۆناغی ١٢ی ئامادەیی و ٩ی بنەڕەتی چەند بابەتێکی ئەو دوو قۆناغە دەکەوێتە دوای جەژنی رەمەزانی پیرۆزەوە، کە دەگاتە مانگی تەمموز لەکاتێکدا ساڵانە ئەنجامی تاقیکردنەوە نیشتمانییەکان لەسەرەتای مانگی تەمموزدا رادەگەیەندرا.

بابەتی دواتر

5675675675

پەرلەمان دەنگدانی بۆ كاندیدانی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان كرد

  ئەمڕۆ دوو شەممە، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق 9 كاندیدی بۆ ئەندامانی نوێی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *