received_1820747984919189

لادان لە ئەقڵ و ژیری بۆ مرۆڤ گونجاو نیە

عوسمان زەڵمی

بزانە بۆ ھەموو چاکەو پیاوەتیەک جوڵێنەر و ڕێکخەرێک ھەیە ، وە بۆ ھەموو ئاکار و ئادابێک بنەوان و سەرچاوەیەک ھەیە ، جا ئەو جوڵێنەرو ڕێکخەرو بنەوان و سەرچاوەش بریتیە لە ئەقڵ و ژیری.

مرۆڤ دروستکراوێکی سنوودارە و دایم لە ئامادەکاریدایە بۆ ئەوەی بژی .. کام ژیان ؟! ژیان بەس لە دونیا یاخود دونیاو دواڕۆژ؟
لێرەدا بەھرەی ئەقڵی ساغ داوای لێدەکات بەدروستی تەوازن لەنێوان ھەردوکیاندا ڕاگرێ بۆ ئەوەی بۆ ھەمیشە بە بەختەوەری بژی ، چون گەر تەنھا بۆ دونیا ھەوڵ بدا و ئاخرەت پشتگوێ بخا ئەوە گونجاوە پێی بوترێت گەوج و شێت و دێوانە ، ئەگەرچی پلە و پایە و بڕوانامەی بەرزی بەدەس ھێنابێت ، چوون بەتەنھا سەرکەوتنی زانستی و وەزیفی زیرەکیە نەوەک ئاقڵی .

ئەوەی لە حەقیقەتی بوونەوەر و نھێنی دروستبوونی خۆی و پاشەڕۆژ و دواڕۆژ بێئاگا و غافڵ بێت ئەوە گەوج و دێوانە و شێتە و ژیری و ئەقڵی لەدەس داوە . بەبەڵگەی : ( ن ۆالْقَڵمِ ۆمَا ێسْگُرُونَ مَا ڕَنْتَ بِنِعْمَەِ رَبِّکَ بِمَجْنُونٍ / القلم : ١ ، ٢ )
کەسی ئاقڵ لەژانیدا ئارام و سەلامەت و خۆشبەختە ، ئەوەی بۆ ئەوە ھەوڵی دروستی بۆ ئەدا تاکو وەری دەگرێ ، بەشی دیکەی دیگەران وازلێدێنێ ..
ئاقڵ بە ئەندازەی کێشی خۆی دەجوڵێ ، پەیوەندیەکانی لەسەر بناغەی مەحکەم و ڕۆشن بونیات دەنێ ، کار و کەسابەتی ڕەوا و حەڵاڵە ، ئاگای لە پەروەردە و بەرژەوەندی خێزان و مناڵیەتی ، لەژیرەکان دانایی وەردەگرێ ، حەق و ماف بۆ خاوەنەکەی دەگێڕێتەوە ..
ئاقڵ لە ئاوێنەی دوێنێوە ئەمڕۆ خۆی دەنوێنێ و سوبەینێش دەبینێ ، ئەو دۆستەکانی تارنانێ و چاکەیان بزرو ون ناکا ، لە ناحەزی بێئاگا نیە و دوژمنی خەوتووی خەبەرناکاتەوە .
ئاقڵ و ژیر سفرەی خێزانی ، گوند و شاری ، نەتەوە و نیشتمانی ، ئیمان و ئینسانی .. لەلا گرنگە و قەدری دەزانێ و چێژی لێ دەبا و ، بە کارتی بیرخستنەوە و مۆچیاری و گفتوگۆی ھەق خزمەتی دروستیان دەکا .
مرۆڤی ئاقڵ ھەمیشە پشتیوانی خوا بەدەست دەھێنێ بەوەی دەبێتە پارێزەر و پاسەوان بۆ سنوورەکانی ، دونیا بەگوزەر دەبینێ ، بۆ ماوا و مەنزڵی حەوانەوەی ھەمیشەیی وەک ڕێبواری شارەزا و ورەبەرز توێشوو ڕێکدەخا و دروست ڕێ دەکا.

بابەتی دواتر

FB_IMG_1498163894944

جیابوونەوەی کورد لەعێراق لە دەخاڵی گرنگدا

سالار مەحمود پرسی دەوڵەت و حکومەت دوو پرسی جیان لە کوردستاندا، ئەم دوو بابەتە زۆر …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *