19621562_1385964451485075_337491829_n

رۆڵی سیاسەتی ئابوری سەرمایەداری و پشتیوانی سەرمایەی جولەکە و قەیرانە ئابووریەکانی جیهان

لێکۆڵەری ئابوری-حەسەن عەتا ڕەزیع
و.شۆرش کەمال

تەنگەشەی ئابوری ناوی ئەو کتێبەیە لێکۆڵەری ئابوری، حەسەن عەتا ڕەزیع لەمیانەی لێکۆلینەوەکانی بۆ قەیرانە جیهانیەکان و هۆکارەکانی کردویەتی روداوو کارەساتی پێکدادانی ئابوری کە بە پشتیوانی سەرمایەی یەهودی جیهانی ئەمرۆ جیهان روبەروی چەندین قەیران و کێشەدەکاتەوە، لێکۆڵەر لەم کتێبەیدا باسی قۆناغەکانی گەشەسەندنی ئابوری ئیسرائیل دەکات لە ساڵی 1948 و پێشتریش کە بنەمای سەرەکی لێکۆلینەوەکەیەتی. ئەم کتێبەی ناوبراو زیاتر لە (500) لاپەڕەیەو باس لە هۆکارو چارەسەری قەیرانی بازاڕە ئابوریەکانی جیهان دەکات، بەتایبەت جەخت لە بازاڕو ڕۆڵی سەرمایەی ئیسرائیل دەکاتەوە لە بازاڕەکان کە توانیویەتی ناو بەناو کێشەو قەیران و داڕمانی ئابوری و توندوتیژی بخاتە نێو بازارەکان و بۆرسەی جیهانی و سەرمایەی گەلانی دونیا توشی داروخان و کێشەی ترسناک بکاتەوەو وەک ئەو قەیرانەی لە ساڵی 2008 دوچاری گەلان و حکومەتە عەربییەکانی کردەوە بەتایبەتی (دەوڵەتانی هریکاری کەنداو) لەو رێگەیەوە توانی فشاربهێنێت بۆ کەمکردنەوەی هاوکاریەکانیان بۆ گەلی فەلەستین و نامەیەکی هەرەشە ئامێزیش بێت بۆ سەر ئابوری ئەو وڵات و گەلانە. هەموو بازارەِ ماڵییەکان پەیوەستن بە جموجوڵی ئابوری و بازرگانییەکان و لەسەر بنەمای پەیوەندی بازرگانی دەرەکی و ناوخۆییەکان بەندن بەرێژەی ئەو قازانج و قەرز انەی بە سو وەرگیراون و هەرکاتیش کورت هێنان دروستبوو هەڕشەکان بۆ سەربازاری ئابوری زۆرتردەبن هەرکاتیکیش قەیران هاتەپێشەوە وڵاتان و گەلان ناچاردەبن بە وەرگرتنی قەرزی زیاتر لەو جێگانەی کە (فایز) زیادەی دەچێتەسەر بەرێژەیەکی ناجێگیر کە ئەو قەرزانەش دیسانەوە لە ناوەندە جولەکەکان وەردەگیرێن جا بە ڕاستەوخۆبێت یان نا ڕاستەوخۆ. تا بێت جیهانگیری مالی گەورەترو بەدامەزراوەیتر دەبێت لە داهێنان و جەستەیەکی ئەندازەیی، پەیوەندیە بازرگانی و دەرەکییەکانی بەهێزتردەبن ئەمەش بەهۆی پێدانی ئەو هەموو قەرزە زۆرەوەیە بە رێژەی قازانجی زیاتر وڵاتان و گەلانیش بەهۆی خراپی سیستمی داراییان و کورتهێنانی زیاتری بودجەکانیان ناچاردەبن بە وەرگرتنی قەرزی زیاتر دیارە بە رێژەی قازانج- سود-ی زیاتر بۆ دامەزراوە جولەکەکان.

گەشەسەندن و بوژانەوەی ئەم جۆرە سەرمایەدارییەش بەهۆی سەرچاوەی داراییەکانەوەیەو پەیوەستە بە سامانی دراوی وەرەقی و سامانی نەختینە- نقدی- لەبەرابەر هەردۆلارێک بۆ کاڵاکان 20 بۆ 50 دۆلار دەچێتە سەربازاڕە داراییە جیهانییەکان کە جیاوازو سەربەخۆیە لە ئابوری ڕاستەقینەی جیهان. لێکۆڵەری ئابوری، حەسەن عەتا ڕەزیعنوسەری کتێبەکە دەڵێت : لە هەشتاکانی سەدەی ڕبردوو بە نمونە وەربگرین لە کۆی سەرمایەی بازار کە بریتی بوو لە (800) ملیار دۆلار شت و مەک و کاڵا و بەرهەم تەنها بەهاکەی تەنها(25) ملیار دۆلار تێپەڕی نەدەکرد ئەوەی کە دەمایەوە بریتی بوو لە باجە دارایی و نەقدیەکان، لێرەوە دەرکەوت باج وەرگرەکان لەسەرو هەموو بانکە جیهانییەکانەوەن رێژەکەش (50)جار بەرابەرە. لێرەوە دەردەکەوێت ئەو کەسانە تەنها 1% ی کۆمەڵگەی مرۆیین لەسەر زەوی 99%ی خەڵک و گەلانی جیهان و مرۆڤەکان باجی ئەو سیاسەتانەی ئەولن دەدەن و بە کوللە مەرگی و برسێتی و هەژاری و بێکاری و رەِزیلی دەژین لە هەموو تەنگژەیەکی دارایی و ئابوریشدا دەبێت تەنها فەقیرەکان باج و قوربانی دەستکەوتی دەوڵەمەندەکان بن. نوسەر بە کۆمەڵێک ژمارەو داتاوە لەم کتێبەیدا دەیەوێت ئەوەمانپێبڵێ ئەم نا یەکسانییەی ئابوری و دارایی جولەکە مرۆڤەکانی لەسەر ئاستی هەموو جیهان چەوساندوەتەوەو ناوەندەکانی دارایی جیهانیشی هەڵخەلەتاندووە ئەوەی ئەمرۆ جیهان بەرێوە دەبات و بەرپرسە لەو تراژیدیانەی برسێتی و هەژاری و شەرو ماڵ و وێرانی و لەدەستدانی بەها مرۆییەکان ئەوە ئەو باندو حکومەتە شاراوەیە لەژێر دروشمی بانک و قازانجی بانکی -سود- بە نەختینەو قەوالە – سندات- جیهان بەرەو چارەنوسێکی ڕش دەبات لە هەمانکاتیشدا کۆمەڵێک هۆکاری چارەسەریش دەبینێت گەر وڵاتان و گەلان کاری بۆبکەن بەتایبەت گەلانی موسڵمان و حکومەتەکانیان ئەو کات ئیسرائیل چۆن لەساڵی1973 بۆ 1985 ڕوبەڕوی قەیران هاتەوە دەتوانن سنورێک بۆ پێشێلکاریەکانی دابنێت چونکە نهێنی پێشکەوتنی ئابوری و داریی ئیسرائیل تەنها قۆرخکاری- احتکار- سەرمایەداری جیهانییە. لەبەشی سێیەمی کتێبەکەیدا نوسەر باسی بزووتنەوەی سەهیۆنی و گاریگەریەکانی لەسەر سەرگوزشتەی تەلمودی و ڕێکخستنەکانیان دەکات و پێیوایە ئەم بزووتنەوەیە تەنها کار لەسەر ڕهەندەدینیەکانی نێو ئاینەکان ناکات بەڵکو دەیەوێت کاریگەریەکانی خۆی لەسەر عەلمانیەت-سیکۆلار-یش دانێت بەڕاست و چەپیەوە.

ناوبراو بۆ پشتگیری ڕاکانی خۆی وتەکانی “لینین” و”مارکس″و هەندێکیتر لە بیرمەندان دێنێتەەوە کە پێیانوایە “یەهود و یەهودیبوون” ڕۆلی خۆی لە مێژوودا وەک کۆمەڵەیەکی ئابوری و کۆمەڵایەتی لە لایەن هەندێک بازرگانەوە بینیوە تەنها بەرژەوەندیە تایبەتیەکانی خۆیان جوڵاندونی و هیچ سۆزیان بۆ دین و نەژاد و نەتەوەیەکی دیاریکراونییە.

نوسەر بۆ تێگەیشتنی ئیسلامی ئیشتراکی و چارەسەر تیۆرێکی خێرا پێشکەش دەکات وەک چارەسەرەێک بۆ قەیرانی دارایی ئابوری داهاتوو تا خزمەتبکات بە ئابوری کۆمەڵایەتی مرۆڤایەتی هەربۆیە وتەیەکی عومەری کوڕی عەبدولعەزیزدێنێتەوە کە دەڵێت:”گەنم لە سەر لوتکەی چیاکانیش بچێنن تا نەڵێن برسێتی لە وڵاتی موسڵمان هەیە”.دواتر وتەیەکی ئیمامی عەلی دێنێتەوە کە دەڵێت:”دەوڵەمەند تەنها لەسەر حسابی فەقیر دەوڵەمەند دەبێت”،”فەقیریش باوکی خراپەکاری و گەندەڵییە،گەر پیاوێک بوایە دەمکوشت”هەروەها،فەقری لە دوری نیشتیمان و دەولەمەندی لە دوری نیشتیمان” لەوتەکانی دێنێتەوە کە ئەمرۆ لەنێو موسڵمانان تەنها وتەن و زانیارین و کاریان پێناکرێ و نەبوونەتە یاسا وەگەرنا چارەسەرەکان هەمووی هەن.

بابەتی دواتر

FB_IMG_1502981068644

شاندێکی بزووتنەوەی ئیسلامی سەردانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان لە سلێمانی دەکات

باسک نێت-سلێمانی سەرلە بەیانی ئەمرۆ١٧ / ٨ / ٢٠١٧ شاندێکی بزووتنەوەی ئیسلامی کە پێکھاتبوون لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *