4478471e31f6688a3ec7d71ad619b4b7

دابەشبوونی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە”سایکس بیکۆ”یەکی نوێ
لەنێوبردنی گرێ بەستی کۆمەڵایەتی دوای شۆرشی عەرەبی

 

و.شۆرش کەمال
شارەزایانی سیاسی نیگەرانی دابەشبون و داڕشتنەوەی وێنەی ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕستن لەسەر بنەمای تایفی و نەژادی،چونکە وایدەبینن ئەم جۆرە دابەشبوونانە ئەنجامێکی کارەساتباریان دەبێت، بۆیەداوای داڕشتنەوەی گرێ بەستێکی کۆمەڵایەتی نوێ لە حکومەت و نەتەوەکانی ناوچەکەدەکەن تاببێتەمایەی هاوسەنگی ماف و ئەرکەکان.
وەزیری پێشوی میسر نەبیل فەهمی لە کۆنگرەی لێکۆڵینەوەی ئابوری دەڵێت هۆکاری شۆرشی بەهاری عەرەبی دەگێڕێتەوە بۆ لەنێوچوونی گرێ بەستی کۆمەڵایەتی لەنێوان حاکم”دەستەڵاتدار” و محکوم “تاوانبارکراو” هەربۆیەش جەماوەرداواکاری ئازادی و دادپەروەری کۆمەڵایەتیانکردووە داوای نەهێشتنی بێکاری و هەژاری و یەکسانیانکردووە، لەبەرامبەر ئەو حاکمە دەستەڵاتدارانەی بۆماوەیەکی زۆر لەدەستەڵاتدا ماونەتەوە داواکاری گەنجانی تووڕە بۆ داواکاریەکانی داهاتوویان بووە..دواتر دەڵێت پێشکەوتنی تەکنەلۆجیاو سەرچاوەکانی زانیاری هۆکارو یارمەتیدەر بوون بۆ ئەو شۆرشانە چونکە پەیدابوونی سەرچاوەکانی زانیاری ئیتر بواری بۆ حکومەتەکان نەهێشتەوە چیتر زانیاریەکان بشارنەوە لە خەڵک، هەریەکە لە تونس و میسر هۆکاری ناوخۆییلان هەبوو بەڵام لیبیا هۆکاری دەرەکی لەپشتیەوە زیاتربوو. بەڵام لە سوریاو عێراق بەهۆی پێگنەگەیشتن بۆ چارەسەر لەلایەن ئەمریکا و روسیا و ئێران و تورکیاو سعودیە ڕوشەکە لە بێ چارەسەری و رێکنەکەوتنی ئەوهێزانەبەجۆرێکی تر رۆیشت.. دواتر فەهمی حەمەد دەڵێت: گۆرانکاری لە وێناو نەخشەی ناوچەکە بەرێوەیە هەروەک پێیدەوترێ”سایکس بیکۆی نوێ” ئەو دەرەنجامانەش زۆر مەترسین چونکە دابەشبوونەکان لەسەر بنەمای تائیفی و (نەژاد) رەگەزی دەبێت ئەوەش ترسناک دەبێت.. چونکە کێشەکان لەماوەی پێنج ساڵی ڕابردوو لە کێشەی (فەلەستین) گۆراوە بۆ چڕبوونەوە لە کێشەی تائیفەی شیعی و سونی و کوردی و عەرەبی،سەرەرای هەمووشی رێکەوتنی ئەتۆمی نێوان ئێران و ئەمریکا ڕیگای بۆ سیاسەتی پاوەنخوازی ئێران زیاتر خۆشکردوەلەناوچەکەدا، پێویستە حکومەتەکان لەو گرێ بەستە کۆمەڵایەتیەیان لەگەڵ هاوڵاتیان باشتربن و خزمەتی هاوڵاتیانبکەن بۆ ژیانێکی شایستە.
“جۆست هێڵتەرمان” بەرێوەبەری لێکۆڵینەوەی چارەسەری کێشەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەڵێت:”پێویستە پیاوە سیاسی و ئابوریەکان پێکەوە کاربکەن بۆ چەختکردنەوەیان لە خاڵە دیاریکراوەکان لە پێناوی گرێ بەستێکی کۆمەڵایەتی نوێ بۆ ناوچەکە، ناوبراو پێیوایە قسەکردن لەسەر لامەرکەزیەت باشترە تافیدڕاڵیەت چونکە لامەرکەزیەت هەنگاوێکی دڵنیاییە بەرەو باشترکردنی هاوبەشی لەگەڵ وڵاتانی بەکێشە یان دۆزینەوەی خاڵی هاوبەشە لەنێوان هاوڵاتیانیان لەسەردەمی نوێ لەدوای هەڵوەشانەوەی ڕستەی چنراوی کۆمەڵگە بۆیە ناکرێت یەکترقبوڵکردن تەنها لەسەر بنەمای ناسنامەبێ بۆ دروستبوونی سنورە نوێ یەکان.
“جۆست هێڵتەرمان” پێیوایە هەڵگیرسانی ڕاپەڕینی سێ یەمی فەلەستین بە هۆکاری کێشەکانی گەنجان و داواکاریەکانیان یان بە فشاری لایەنی دووەم کارەسات دەنێتەوە بەتایبەت دوای ئەوەی هەریەکە لە روسیاو ئەمریکا لەسەر هێورکردنەوەی ناوچەکە رێکبکەون بەلاِم لە ئەگەری هەڵگیرسانی هیچ لایەنێک ناتوانێ بەرپرسیاریەتی هەڵگیرسانی هەڵبگرێ ئەمەش دەبێتە مایەی جەنگێکی گەورە.
“جۆست هێڵتەرمان” وریایی دەدات لە هەر دەستێوەردانێکی دەرەکی و یاریکردن بە کاروباری سیاسی و ئابوری دەوڵەتان و گەلانی ناوچەکە.
“سارە کلێف” شارەزا لە کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە زانکۆی “نیویۆرک” دەڵێت:” پێویستە دەوڵەتانی ناوچەکە پێویستە سود لە ئەزموونەکانی ئەندونیسیا و ئیرلەندا و باشوری ئەفریقا و تشیلی ببینن تا بتوانن ئارامی فەراهەمبهێنن بۆ خۆیان لەگرنگترین بنەماکانی سەرکەوتن “متمانە ، بونیاد نانەوەی دامەزراوەکانە” نمونەی کاری لەوجۆرەش بە هاوکاری خۆراک بەخشین بەمنداڵان و دایکانی دووگیان و دانانی کەسانی متمانەپێکراوە لەو کەسایەتییە ناسراوانەی کە قورسایی و سەنگیان هەبووە لەسەردەمانی پێشووتر لەو جێگایانە دابنرێن کە خزمەت دەکەن تا هاوڵاتیان بتوانن جارێکی تر متمانەیان بە حکومەت و دەستەڵات بۆ دروستبێتەوە بەتایبەت لە نێوان پۆلیس و دەزگا ئەمنییەکان و دەزگا خزمەتگوزاری و چاکسازیەکانی نەهێشتنی گەندەڵی لە وڵات.

بابەتی دواتر

5675675675

پەرلەمان دەنگدانی بۆ كاندیدانی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان كرد

  ئەمڕۆ دوو شەممە، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق 9 كاندیدی بۆ ئەندامانی نوێی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *