141272017_dadgafedraliii

دادگای فیدراڵی سکاڵای چوار فراکسیۆنە کوردییەکەی رەتکردەوە

باسک نێت:

دادگای فیدراڵی عێراق، سکاڵای چوار فراکسیۆنی کوردی لەپەرلەمانی عێراق رەتکردەوە، کە داوایان کردبوو عێراق‌و ھەرێم یاسای بودجە جێبەجێ بکەن.

زانا رۆستایی ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەفراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی رایگەیاند:”دادگای فیدراڵی سکاڵای چوار فراکسیۆنەکەی رەتکردەوە، بەپاساوی ئەوەی کە پرسە داراییەکان لەدەسەڵاتی ئەواندا نییە”.

وتیشی “ئێمەش تانە لەو بریارە نادەین، بەو پێیەی دادگاکە وتویەتی پرسە داراییەکان لەدەسەڵاتی ئەواندا نییە”.

لەمانگی ئایاری ئەمساڵدا، فراکسیۆنەکانی یەکێتی و گۆڕان و یەکگرتوو و کۆمەڵ لە پەرلەمانی عێراق لەبارەی نادەستووریی بوونی ھەندێک بڕگەی یاسای بودجەی ئەمساڵی عیراق لە دادگای فیدراڵی سکاڵایەکیان لەسەرسەلیم جبوری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق تۆمارکرد.

بەپێی یاسای بودجەی عێراق، بۆ ساڵی ٢٠١٧ کە حەوت-ی مانگی ١٢ی ساڵی ڕابردوو لەپەرلەمانی عێراق پەسەندکرا، پشکی ھەرێم بەڕێژەی سەدا ١٧ دیاریکراوە، بەڵام بەمەرجی ئەوەی ٥٥٠ ھەزار بەرمیل نەوت بدات بەحکومەتی عێراق.

لە پڕۆژەکەدا داھاتی گشتی بە زیاتر لە ٧٩ تریلیۆن دینار خەمڵێنراوە لەسەر بنەمای ھەناردەکردنی رۆژانەی سێ ملیۆن و ٧٥٠ ھەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە (٣٠٠ ھەزار بەرمیل نەوتی کەرکوک و ٢٥٠ ھەزار بەرمیل نەوتی ھەرێم) و نرخی ھەر بەرمیلێک بە ٤٢ دۆلار دیاریکراوە.

ھەروەھا پشکی ھەرێم بەڕێژەی لەسەدا ١٧ دیاریکراوە بەڵام بەمەرجی ئەوەی ٥٥٠ ھەزار بەرمیل نەوت بدات بەحکومەتی عیراق.

بەڵام حکومەتی ھەرێم یاساکە رەتدەکاتەوەو بەتوندی دژایەتی خۆی نیشانداوە.

بابەتی دواتر

FB_IMG_1502981068644

شاندێکی بزووتنەوەی ئیسلامی سەردانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان لە سلێمانی دەکات

باسک نێت-سلێمانی سەرلە بەیانی ئەمرۆ١٧ / ٨ / ٢٠١٧ شاندێکی بزووتنەوەی ئیسلامی کە پێکھاتبوون لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *