--------9

بەھۆی تەقینەوەی بۆمبێکەوە لە سنووری ناحیەی قەرەتەپە سێ جوتیار برینداربوون

باسک نێت:

بەھۆی تەقینەوەی بۆمبێکێک بە تراکتۆرێکدا لە سنووری ناحیەی قەرەتەپە سێ جوتیار برینداربوون کە برینی یەکێکیان سەختە.

محەمەد عومەر بەرپرسی کۆمیتەی یەکێتی لە ناحیەی قەرەتەپە ڕایگەیاند:”بۆمبەکە کاتژمێر ٦ ی بەیانی ئەمڕۆ لە گوندی عەلی سەرای تەقیوەتەوە”.

وتیشی، ئەو جوتیارانە بە تراکتۆر چوون بۆ گوندەکەیان و ویستوویانە لە زەوییە کشتوکاڵیەکانیاندا کاربکەن، بەڵام لەسەر ڕێگەی زەویەکانیان بۆمبێکی چێندراوی چەکدارانی داعشیان پێدا تەقیوەتەوە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، سەرجەم بریندارەکان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە و برینی یەکێک لە بریندارەکان سەختە.

ناحیەی قەرەتەپە سەر پەپاریزگای دیالەیە و یەکێکە لەناوچە کێشە لەسەرەکان. قەرەتەپە ژمارەیەک زۆر ھاووڵاتییانی شیعەی تێدایە ناحیەکەش لەلایەن ھێزەکانی ئاسایش و پێشمەرگەوە پارێزراوە.

بابەتی دواتر

FB_IMG_1502981068644

شاندێکی بزووتنەوەی ئیسلامی سەردانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان لە سلێمانی دەکات

باسک نێت-سلێمانی سەرلە بەیانی ئەمرۆ١٧ / ٨ / ٢٠١٧ شاندێکی بزووتنەوەی ئیسلامی کە پێکھاتبوون لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *