PUK Logo

لەسەر داوای ئێران شاندێکی باڵای یەکێتی دەچێتە تاران

باسک نێت:

نوێنەری یەکێتی لە تاران رایگەیاند، شاندێکی یەکێتی بەسەرۆکایەتی کۆسرەت رەسوڵ سەردانی تاران دەکات.

‎نازم دەباغ نوێنەری یەکێتی لە تاران رایگەیاند:”سبەی یەکشەممە شاندێکی یەکێتی سەردانی تاران دەکات و لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە کۆدەبنەوەو تاوتوێی چەند بابەتێک دەکەن.

‎ئاماژەی بەوەشکرد، شاندەکە پێکاتوون لە کۆسرەت رەسوڵ و مەلا بەختیار و مەحمود سەنگاوی و چەند کەسێکی تر.

بەوتەی ‎نازم دەباغ، شاندەکە دۆخی سیاسی ئێستای کوردستان و ناوچەکە لەگەڵ بەرپرسانی ئێران تاوتوێ دەکەن.

‎لە بارەی پرسی ریفراندۆمەوە نازم دەباغ وتی “ئەو پرسە لەلایەن ئێرانەوە بڕاوەتەوە، کە ئەوان لەگەڵ یەکپارچەیی خاکی عێراقدان”.

ھەفتەی رابردوو، مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لەکۆبوونەوەیەکدا، بڕیاری پێکھێنانی وەفدێکیدا، بۆ سەردانیکردنی پارتی دیموکراتی کوردستان ‌و بزوتنەوەی گۆڕان، بەمەبەستی ئاگادارکردنەوەیان لەسەردانی وەفدی یەکێتی بۆ دەوڵەتانی ئیقلیمی بەئامانجی گفتوگۆکردن لەبارەی ریفراندۆم‌و دۆخی ئابوری‌و کێشەی گرتنەوەی ئاوی زێی‌و رووبارەکان‌و ھەندێ پرۆژەی بازرگانی‌و ئابوری، کە بڕیاربوو لە سنوری پارێزگای ھەڵەبجە جێبەجێبکرێت.

٧ مانگی رابردوو، لە کۆبوونەوەی نێوان مەسعود بارزانی و ١٥ لایەنی سیاسی ھەرێم (جگە لە بزوتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی) لە پیرمام بڕیاردرا رۆژی ٢٥ ی ئەیلولی ئەمساڵ ریفراندۆم لە ھەرێمی کوردستان ئەنجام بدرێت.

ئەو بڕیارە لەسەر ئاستی ناوخۆو دەرەوەی ھەرێمی کوردستان، کاردانەوەی گەورەی بەدوای خۆیدا ھێنا.

بابەتی دواتر

news

ڕێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان هەڵبژێردرا

باسک نێت-سلێمانی ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەی جڤاتی نیشتیمانی گۆڕان عومەری سەید عەلی بە ڕێکخەری گۆڕان بەزۆرینەی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *