71572017_61572017_baghdad-15717

نمایشێکی سەربازی لەبەغدا بەبۆنەی کۆنتڕۆڵکردنەوەی موسڵ-ەوە بەڕێوەدەچێت

باسک نێت:

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ نمایشێکی سەربازی لەبەغدا دەستیپێکرد، بەبۆنەی کۆنتڕۆڵکردنەوەی شاری موسڵ لەدەست داعش.

نوسینگەی حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەبەیاننامەیەکدا رایگەیاند، نمایشە سەربازییەکە، بەئامادەبوونی عەبادی بەڕێوەدەچێت.

لەنمایشە سەربازییەکەدا، سەرجەم پێکھاتە سەربازیی و ئەمنییەکانی وەزارەتەکانی بەرگری و ناوخۆو دەستەی حەشدی شەعبی بەشدارن.

١٠ی ئەم مانگە، حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق و فەرماندەی گشتی ھێزە چەکدارەکان، لە موسڵ-ەوە کۆنتڕۆڵکردنەوەی تەواوی شارەکەی لەدەستی داعش راگەیاند، پاش ھەست مانگ لەشەڕو پێکدادانی سەخت.

بەھۆی شەڕەوە ٩٠٠ ھەزار کەس ھەڵھاتوون، کە نزیکەی سێ یەکیان لەکامپەکانی دەرەوەی شارەکە نیشتەجێکراون و ئەوانەی دیکە چوونەتە ماڵی کەسە نزیک و ھاوڕێکانیان لەگەڕەکەکانی دیکە.

بابەتی دواتر

FB_IMG_1502981068644

شاندێکی بزووتنەوەی ئیسلامی سەردانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان لە سلێمانی دەکات

باسک نێت-سلێمانی سەرلە بەیانی ئەمرۆ١٧ / ٨ / ٢٠١٧ شاندێکی بزووتنەوەی ئیسلامی کە پێکھاتبوون لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *