پەروەردە
پەروەردە

وەزارەتی پەروەردە ئەنجامی تاقیکردنەوەی خوێندکارانی قۆناغی ٩ ی بنەڕەتی بڵاوكردەوە (نوێكراوەتەوە)

باسک نێت:

وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی ھەرێم ئەنجامی تاقیکردنەوەی خوێندکارانی قۆناغی ٩ ی بنەڕەتی ڕاگەياند.

پێشتر لە ڕاگەیەندراوێکیدا وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی ھەرێم ئاماژەی بۆ ئەوەکردبوو کە ” ئەمڕۆ ئەنجامە گشتییەکانی پۆلی (٩ی بنەڕەتی) ڕادەگەیەنێرێت”.

ماڵپەری باسک نێت، لە ڕێگەی سایت و پەیجەکانییەوە، ئەنجامی تاقیکردنەوەکان بڵاودەکاتەوە و خوێندکاران دەتوانن سەردانی سایتی باسك نێت بکەن بۆ وەرگرتنەوەی ئەنجامەکانیان.

پێشتریش کەریم لەتیف بەڕێوەبەری گشتیی ئەزموونەکان لە وەزارەتی پەروەردە ڕایگەیاند، چەند وردەکارییەک ماوە بۆ ئەوەی کارەکانیان تەواو بکەن و ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی پۆلەکانی ٩ی بنەڕەتی و ١٢ی ئامادەیی ڕابگەیەنن.

ئاماژەی بەوەشکرد، کۆتا ڕۆژی تاقیکردنەوەکانی پۆلی ١٢ی ئامادەیی لە ٢٠/٧/٢٠١٧دا دەبێت، چونکە بەشێک لە تاقیکردنەوەکانی پۆلی ١٢ی ئامادەییە پیشەییەکان تا ئەو کاتە دەخایەنێت.

بەپێی سیستمی خوێندنی ھەرێمی کوردستان، خوێندکارانی قۆناغەکانی بنەڕەتی و ئامادەیی بۆ ئەوەی بتوانن بچنە قۆناغی دواتر، دەبێت بەشداری تاقیکردنەوەی ئەزموونە گشتییەکان بکەن و بتوانن لە تاقیکردنەوەی وانەکانی قۆناغەکەیاندا سەرکەوتووبن.

بابەتی دواتر

223201698569179a7c9b1ded255b3db7ebe2c5d04a6_XL

100 هەزار دینار مووچەی پۆلیسی یەكەی پاسەوانی زیاد كرا

بریكاری وەزارەتی ناوخۆ دەڵیت: بۆ ئەم مانگە نزیكەی 100 هەزار دینار مووچەی پۆلیسی یەكەی پاسەوانی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *