"لاهور شێخ جەنگى"
"لاهور شێخ جەنگى"

لاھور شێخ جەنگی: ئەبوبەکر بەغدادی لە ژیاندا ماوە

باسک نێت:

بەرپرسی ئاژانسی پاراستن و زانیاری- زانیاری ڕایگەیاند، دڵنیان ئەبوبەکر بەغدادی سەرۆکی ڕێکخراوی داعش لە ژیاندا ماوە.

لاھور شێخ جەنگی، بەرپرسی ئاژانسی پاراستن و زانیاری- زانیاری بە ئاژانسی ھەواڵی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاند، لەسەدا ٩٩ دڵنیان لەوەی بەغدادی لە ژیاندا ماوە و ئێستا لە باشووری شاری ڕەقەیە.

ئاماژەی بەوەشکرد، داعش لەدوای تێکشکاندنی ھاوشێوەی قاعیدە دەردەکەوێتەوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە دوێنێ ئەبو عەلی بەسری، بەڕێوەبەری گشتی ھەواڵگری و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق، راگەیاندووە کە ھێشتا ئەبو بەکر بەغدادی زیندووە و لە حەشارگەیەکی دەرەوەی شاری رەققە لە سووریا خۆی حەشارداوە.

ئەمەش دوای ئەوەدێت وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا ڕایگەیاندبوو، شەوی ٢٨ی ئایار فڕۆکەکانیان ھێرشیان کردووەتە سەر کۆبوونەوەیەکەی سەرکردەکانی داعش لە ڕەقە و بەو پەڕی متمانە بەخۆکردنەوە دەتوانین بڵێین کە ئەبو بەکر بەغدادی سەرۆکی ڕێکخراوی داعش لەو بۆردومانەدا کوژراوە.

بابەتی دواتر

FB_IMG_1506368114420

ڕابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامی دەنگی بۆ سەربەخۆیی ھەرێمی کوردستان دا

باسک نێت-ھەولێر سەر لەبەیانی ئەمڕۆ دوو شەممە ٢٥ـی ئەیلولی ٢٠١٧، ڕابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامی دەنگی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *