Untitled

لە چەمچەماڵ بەھۆی سووتانەوە دوو منداڵ گیانیان لەدەستدا و تەندروستی دایکیشیان ناجێگیرە

باسک نێت:

تەندروستی چەمچەماڵ ڕایگەیاند، دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو دایکێک و دوو منداڵ سووتان و منداڵێکیان شەوی ڕابردوو گیانی لەدەستدا، بەیانی ئەمڕۆش منداڵەکەی دیکە گیانی لەدەستدا و تەندروستی دایکەکەش ناجێگیرە.

ئەیوب حەمە جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی چەمچەماڵ، بەرەبەیانی ئەمڕۆ، منداڵی دووەمی ئەو خێزانە گیانی لەدەستداوە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، لە ئێستادا دۆخی تەندروستی دایکەکە بەھۆی زۆری ڕێژەی سووتاوییەکەیەوە، کە زیاترە لە ٩٥% ناجێگیرە و لەژێر چاودێری وردی پزیشکیدایە.

لەبارەی ھۆکاری ڕووداوەکەوە، عادل ساڵح بەڕێوەبەری پۆلیسی چەمچەماڵ ڕایگەیاند، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان بەگۆی گڕگرتنی غازەوە ئەو دوو منداڵە و دایکیان سووتاون.

ئەوەشی وت، لە ئێستادا لێکۆڵینەوەکانیان لەبارەی ڕووداوەکەوە بەردەوامە و تیمەکانیان چوونەتە شوێنی ڕووداوەکە.

ئەو منداڵانەی بەھۆی سووتانەوە گیانیان لەدەستداوە، یەکێکیان تەمەنی سێ ساڵ بووە و دوای ڕووداوەکە گیانی لەدەستداوە و منداڵەکەی دیکەش بەیانی ئەمڕۆ گیانی لەدەستداوە و تەمەنی پێنج ساڵ بووە، دایکەکەش تەمەنی ٢٥ ساڵ بووە و کارمەندی تەندروستی بووە لە نەخۆشخانەی شەھید ھۆشەنگ بۆ منداڵبوون لە قەزای چەمچەماڵ.

ساڵانە بەھۆی کەوتنەوەی ئاگر و ئاگرتێبەربوونی غازی ماڵان و تەقینەوەی پەرەمێزەوە، چەندین ھاووڵاتی کە زۆربەیان ژن و کچن دەبنە قوربانی.

بابەتی دواتر

FB_IMG_1510732881176

نوێنەری ڕابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامی لە تورکیا بەشداری کۆنگرەیەکی جیھانی دەکات

باسک نێت: شاندی باڵای بزوتنەوەی ئیسلامی بەنوێنەرایەتی بەڕێز جەنابی رابەری گشتی مامۆستا عیرفان علی عبدالعزیز …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *