FB_IMG_1500323708449

بەڕێز ڕابەری گشتی سەرپەرشتی کۆبونەوەی مەکتەبی ڕیکخستنی بزووتنەوەی ئیسلامی کرد

باسک نێت:

ئەمڕۆ دوو شەممە بەرواری ١٧ـی تەمموزی ٢٠١٧، بەسەرپەرشتی بەڕێز جەنابی مامۆستا عیرفان عەلی عبدالعزیز ڕابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامی و بەئامادەبوونی سەرجەم بەرپرسی مەڵبەندەکان، مەکتەبی ڕێکحستن کۆبوونەوەی خۆی ئەنجامدا.

سەرەتا لەلایەن بەڕێز شێخ عیرفان عەلی عەبدولعەزیز ڕابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان بارودۆخی کوردستان و ناوچەکە تاوتوێ کرا و دواتر کار و چالاکی مەڵبەندەکانی بزووتنەوەی ئیسلامی باس کرا.

لەکۆبوونەوەکەدا بەرپرسی مەڵبەندەکان ڕاپۆرتی چەند مانگی ڕابردووی خۆیان خوێندەوە و پڕۆژە و پێشنیاری خۆیان بۆ پێشخستنی کاری بزووتنەوە لە سنوری مەڵبەندەکاندا خستەڕوو.

کۆبوونەوەکە جارێکیتر تەئکیدی کردەوە لەسەر پێشخستنی زیاتری کاری ھاوبەشی ئیسلامییەکان لە کوردستان.

بابەتی دواتر

783793739

هێرش دەكرێتەسەر نمایشێكی سەربازی لە ئێران

ئاژانسی تەسنیمی ئێرانی بڵاویكردەوە، بەرەبەریانی ئەمڕۆ شەممە لەكاتی ئەنجامدانی نمایشی سەربازی لە پارێزگای ئەهواز تیمێكی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *