Hadi al-Amiri

ھادی عامری:ریفراندۆم دوابخەن

باسک نێت:

ھادی عامری ئەمینداری گشتی رێکخراوی بەدر، داوا دەکات کورد لە بڕیاری ئەنجامدانی ریفراندۆم پاشگەز ببێتەوە تا نەبێتە ھۆی جیابوونەوەی زیاتر و کاتەکە بە نەگونجاو ناو دەبات”.

ئەمینداری گشتی رێکخراوی بەدر، ئەمڕۆ لە شاری بەسرەی باشووری عێراق، لە میانی بەشداریکردنی لە ئاھەنگەکانی سەرکەوتنی ھێزەکانی عێراق بەسەر چەکدارانی داعشدا لە شاری مووسڵ قسەیکردووەو گوتوویەتی “کاتی ئەوەیە بەرەو ناوچەکانی تەلەعفەر و رۆژئاوای کەرکووک و رۆژئاوای ئەنبار بڕۆن و خۆمان بگەیەنینە سنووری عێراق و سووریا و لە دەست داعشی رزگار بکەین. ھەروەھا پلانێکی ئەمنیی تۆکمە بە پاڵپشتی ھەواڵگریی بۆ ئەو ناوچانە دابنرێت کە داعشیان لێ دەرکراوە، تا جارێکی دیکە نەتوانن بگەڕێنەوە”.

ھادی عامری لە قسەکانیدا داوای کاراکردنی یاسای حەشدی شەعبی کردووە و گوتوویەتی ” پێویستە یاساکە کارابکرێت و حەشدی شەعبی رێکبخرێت و بۆ رووبەڕوو بوونەوەی مەترسییەکان پڕچەک بکرێن. ھەروەھا چەک لە ناو شارەکان دوور بخرێتەوەو شکۆ بۆ دەوڵەت بگەڕێنرێتەوە”.

عامری داوای لە سیاسییەکانی عێراقیش کردووە تا “بەشدارییەکی پۆزەتیڤ لە تێپەڕاندنی لەمپەرەکانی بەردەم پرۆسەی سیاسیدا بکەن و دژی پەراوێزخستنی گرووپێکی ئیتنی یان مەزھەبی دیاریکراو بووەستنەوە و رێگە نەدەن پەراوێز بخرێن”.

بابەتی دواتر

5675675675

پەرلەمان دەنگدانی بۆ كاندیدانی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان كرد

  ئەمڕۆ دوو شەممە، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق 9 كاندیدی بۆ ئەندامانی نوێی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *