U.S. President Donald Trump visits the Pentagon

ترەمپ: داعش بەخێرایی ھەرەس دەھێنێت

باسک نێت:

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، لە ئێستادا چەکدارانی داعش زۆر بەخێرایی ھەرەس دەھێنن.

سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا دەڵێت ھەنگاوی ئێجگار باشیان لە دژی داعش ناوە و لە ئێستادا ئەم ڕێکخراوە تێرۆرستیـیە زۆر بە خێرایـی ھەرەس‌دەھێنێت.

دوێنێ ترەمپ لەگەڵ مایک پێنسی جێگری لە وەزارەتی بەرگری ئەمریکا لەگەڵ جەیمس ماتیس وەزیری بەرگری ئەو وڵاتەدا کۆبوونەوەیەکی دوو کاتژمێرییان ئەنجامدا و تیایدا چەند تەوەرێکیان تاوتوێ کرد.

پێش کۆبوونەوەکە ترەمپ لەبارەی داعشەوە ڕایگەیاند، ھەنگاوی باشیان ناوە لەدژی چەکدارانی داعش و لە ئێستادا ئەو گروپە زۆر بەخێرایی ھەرەس دەھێنێت.

ئەمریکا سەرۆکایەتی ھاوپەیمانی دژی داعش دەکات کە لەناوەڕاستی ساڵی ٢٠١٤وە بۆ لێدانی داعش لە عێراق و سوریا بە بەشداری ٢٠ وڵات پێکھات.

حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕۆژی ١٠ی ئەم مانگە لە موسڵەوە سەرکەوتنی تەواوی بەسەردا داعشدا ڕاگەیاند، ئەوەش دوای نزیکەی نۆ مانگ لە شەڕ و پێکدادان ھات لە شارەکەدا.

ھاوکات لە ئۆپراسیۆنی موسڵدا زیاتر لە ٩٠٠ ھەزار ھاوڵاتی ئاوارە بوون و شارەکەش بووەتە وێرانەیەک کە بە وتەی نەتەوە یەکگرتووەکان، زیاتر لە پێنج ھەزار خانووی ناوچەی موسڵی کۆن پێویستیان بە چاککردنەوەیەوە.

لەلایەکی دیکەوە ئۆپراسیۆنی توڕەیی فورات بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ڕەقە و دەووروبەری تاوەکو ئێستا چوار قۆناغی بەڕێوەچووە و قۆناغی پێنجەمیشی لە ئێستادا بەردەوامە، لەو چوارچێوەیەدا شەڕڤانان سێ ڕۆژ لەمەوبەر پێشڕەوییان کرد بۆ ناو گەڕەکی نەزلەت لە شاری ڕەقە و لە پێشڕەوییەکانیان بەردوامن.

بابەتی دواتر

FB_IMG_1502981068644

شاندێکی بزووتنەوەی ئیسلامی سەردانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان لە سلێمانی دەکات

باسک نێت-سلێمانی سەرلە بەیانی ئەمرۆ١٧ / ٨ / ٢٠١٧ شاندێکی بزووتنەوەی ئیسلامی کە پێکھاتبوون لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *