112372017_92372017_20270078_140881436494644_1892316256_n

مالیکی بە سەرۆکایەتی شاندێکی حکومەت بەرەو ڕوسیا بەڕێکەوت

باسک نێت:

نوری مالکی جێگری سەرۆک کۆماری عێراق ئەمڕۆ دوو شەممە بەسەردانێکی فەرمی بەرەو روسیا بەڕێکەوت و بڕیارە لەگەڵ لێپرسراوەکانی ئەو وڵاتەدا پەیوەندییە ئابوری و ئەمنییەکانی نێوان ھەردوو وڵات تاوتوێ بکەن.

لە بەیاننامەکە نوسینگەی مالکی ئەمڕۆ لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە، مالکی بە سەردانێکی فەرمی بەرەو روسیای فیدراڵی بەڕێکەوتووە و لە میانەی گەشتەکەیدا جێگری سەرۆک کۆمار چاوی بە ژمارەیەک لە لێپرسراوە باڵاکانی ڕوسیا دەکەوێت.

بەگوێرەی بەیاننامەکە تەوەری سەرەکی وتوێژەکان تایبەت دەبێت بە گفتوگۆکردن دەربارەی گەشەپێدانی پەیوەندییەکان لە بوارەکانی ئابوری و ئەمنی و چۆنێتی ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر، کە ئەمڕۆ بووەتە مەترسی و بەربەستێکی ڕاستەقینە لەسەر ئاستی جیھان.

لە بەیاننامەکەی نوسینگەی نوری مالکیدا ھاتووە، شاندەکەی عێراق پێکھاتوون لە ژمارەیەک لەپەرلەمانتاران و ڕاوێژکاری دامودەزگا فەرمییەکانی دەوڵەت.

سەردانەکەی نوری مالکی بۆ ڕوسیا لە کاتێکدایە لە ماوەی ڕابردوودا، عێراق و ڕوسیا ڕێککەوتنێکیان لە بواری سەربازیدا ئیمزا کرد، کە بە گوێرەی ڕێککەوتنەکە عێراق بە بەھای دوو ملیار دۆلار چەک و تەقەمەنی لە ڕوسیا دەکڕێت.

بابەتی دواتر

5675675675

پەرلەمان دەنگدانی بۆ كاندیدانی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان كرد

  ئەمڕۆ دوو شەممە، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق 9 كاندیدی بۆ ئەندامانی نوێی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *