102372017_ukiraqqqqqq

لەبارەی جەنگی عێراقەوە، تۆمەتێکی نوێ ئاڕاستەی بەریتانیا دەکرێت

باسک نێت:

لەدۆسیەی تێوەگلانی سەربازانی بەریتانیا لە پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لەجەنگی ٢٠١٣ ی عێراقدا، حکومەتی بەریتانیا تۆمەتبارکراوە بەوەی رێگری دروستکردووە بۆ جێبەجێکردنی یاسا.

بەپێی ماڵپەڕی گاردیانی بەریتانی، ڕێگرییەکانی حکومەتی بەریتانیا لەڕێگای فشارخستنەسەر دەسەڵاتدارێتی رێکخستنی پارێزەران (SRA) – بووە کە دەزگایەکی سەربەخۆیە بۆ رێکخستنی کاروباری پارێزەران.

ھاریت ھارمان، جێگری سەرۆکی پێشووی پارتی کرێکارانی بەریتانیا، داوایکردووە ھەر ئیمەیڵێک ئاشکرابکرێت کە دەریدەخات وەزیرانی دادو بەرگریی ھەوڵیاندابێت، کاریگەریی بخەنە سەر دەسەڵاتدارێتی رێکخستنی پارێزەران، کە لەدژی کۆمپانیای یاسایی (لی دەی ) کە کۆمپانیایەکی بواری مافەکانی مرۆڤە و چەندین کەیسی باڵای لایە لەدژی سەربازانی بەریتانی و ھەندێک لەو کەیسانەی ئاراستەی تیمی بانگەشە مێژوویەکانی شەڕی عێراق کردووە.

لە دەستێوەردانێکی نائاساییدا، ھارمان نوسراوێکی ناردووە بۆ داواکاری گشتی بەریتانیا و تێیدا بانگەشەی ئەوەی کردووە، فشاری حکومەت لەسەر دەسەڵاتدارێتی رێکخستنی پارێزەران و دوو پارێزەری کۆمپانیای لی دەی، ڕەفتارێکە دەچێتە خانەی “ڕێگری کردن لەجێبەجێکردنی یاسا”.

لەمیانی جەنگی عێراقدا، دەیان سەربازی بەریتانی تۆمەتبارکراون بە کوشتنی ئەنقەستی ھاوڵاتیانی مەدەنی عێراقی لە پارێزگای بەسرەی باشووری عێراق.

بابەتی دواتر

FB_IMG_1502981068644

شاندێکی بزووتنەوەی ئیسلامی سەردانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان لە سلێمانی دەکات

باسک نێت-سلێمانی سەرلە بەیانی ئەمرۆ١٧ / ٨ / ٢٠١٧ شاندێکی بزووتنەوەی ئیسلامی کە پێکھاتبوون لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *