72472017_perlemannn211

پەرلەمانی عێراق دەنگ لەسەر بودجەی تەواوکاری دەدات

باسک نێت:

پەرلەمانی عێراق ئەمڕۆ کۆدەبێتەوەو تاوتوێی چەند تەوەرێک دەکات، لەناویاندا دەنگدان لەسەر پڕۆژە یاسای بودجەی تەواوکاری عێراق.

بەپێی کارنامەی کۆبوونەوەکە، ئەمڕۆ لەکۆبوونەوەکەدا دەنگدەدرێت لەسەر پڕۆژە یاسای بودجەی تەواوکاری بۆ ساڵی دارایی ٢٠١٧، ھەروەھا لەکۆبوونەوەکەدا پێداچونەوە دەکرێت بەو تانانەی پێشکەش کراون، لەبارەی ئەندامبوونی ھەندێک لەپەرلەمانتارانەوە.

تەوەرێکی دیکە بەپێی کارنامەکە، دەنگدانە لەسەر پڕۆژە یاسای ئازادی رادەربڕین و کۆبونەوەو خۆپیشاندانی ئاشتیانە، لەگەڵ خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژە پێشنیاری ھەمواری یەکەمی یاسای لێبوردنی گشتی ساڵی ٢٠١٦.ک

ھەر بەپێی کارنامەکە، لەکۆبوونەوەکەدا خوێندنەوەی یەکەم بۆ یاسای مافی تورکمانەکان دەکرێت، لەگەڵ تاوتوێکردنی پرسی گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ ناوچەکانیان.

بابەتی دواتر

567567567

ئەمڕۆ 17 بوومەلەرزە ئێرانی هەژاند

دامەزراوەی فیزیكی زانكۆی تاران ئاشكرای دەكات، ئەمڕۆ ژمارەیەك بوومەلەرزە چەند ناوچەیەكی ئێرانیان هەژاندووە. بەپێی ئەو …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *