news

ڕێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان هەڵبژێردرا

باسک نێت-سلێمانی

ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەی جڤاتی نیشتیمانی گۆڕان عومەری سەید عەلی بە ڕێکخەری گۆڕان بەزۆرینەی دەنگ ھەڵبژێردرا.

بەپێی ئەنجامی دەنگدانی جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان، عومەری سەید عەلی بە بەدەستھێنای ٣٨ دەنگی جڤاتەکە وەک ڕێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان ھەڵبژێردرا.

ئەندامانی خانەی ڕاپەڕاندنیش بەمشێوەیە ھەڵبژێردران

جەمال حاجی محمەد بە سکرتێری جڤاتی نیشتمانی ھەڵبژێردرا و ٣٩ دەنگی بەدەستھێنا.

محەمەد تۆفیق ڕەحیم بە سکرتێری کاروباری ژوورەکانی گۆڕان ھەڵبژێردرا و ٣٤ دەنگی بەدەستھێنا

عوسمان حاجی مەحمود بە سکرتێری کاروباری باژێڕەوانەکانی گۆڕان ھەڵبژێردرا و ٤٥ دەنگی بەدەستھێنا

عومەری سەید عەلی کێیە؟

لە ساڵی ١٩٤٥ لە سلێمانی لەدایکبووە و خانەی مامۆستایانی لە سلێمانی تەواو کردووە.

لەساڵی ١٩٧٤ بووەتە پێشمەرگە و ساڵی ١٩٧٥ بووەتە ئەندامی سەرکردایەتی کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان.

ساڵی ١٩٧٦ بە شەش ساڵ زیندانی سزا دەدرێت، دوای سێ ساڵ لەتەواوی کردنی زیندان بەر لێبوردنی گشتی دەکەوێت و ئازاد دەکرێت.

دوای ئازادبوونی لە زیندان بە ئەندامی سەرکردایەتی کۆمەڵە، سەرکردایەتی یەکێتی ھەڵبژێردراوە.

لە ساڵی ١٩٨٠ بەھۆی بۆردومانی فڕۆکە لە بناری کێوەڕەش بریندار بووە، پاشان ڕەوانەی سوید کراوە ھەر لەوکاتەوە سەرپەرشتی رێکخستنەکانی یەکێتی کردووە لە ئەوروپا.

لە ھەموو کۆنگرەکانی یەکێتی بە ئەندامی سەرکردایەتی و پاشان مەکتەبی سیاسی ھەڵبژێردراوە.

ساڵی ١٩٩٢ بووەتە ئەندامی پەرلەمانی کوردستان.

چەند ساڵێک بەرپرسی مەڵبەندی ١ ی سلێمانی یەکێتی بووە و ماوەیەکیش بەرپرسی مەکتەبی دارایی یەکێتی بووە.

ساڵی ٢٠٠٩ دەستی لە ئەندامێتی مەکتەبی سیاسی یەکێتی کێشایەوە و ھەر ئەوساڵەش لەبەشداریکردنی یەکەم ھەڵبژاردنی گۆڕان خۆی کاندیدکرد و دواتریش کشایەوە.

ھەتا پێش ھەڵبژاردنی بە ڕێکخەری گشتی سەرپەرشتیاری فراکسیۆنەکانی گۆڕان بووە.

بابەتی دواتر

FB_IMG_1511512730976

ڕابەری گشتی پێشوازی لە کونسوڵی گشتی کۆماری تورکیا کرد

باسک نێت-ھەولێر ڕۆژی پێنج شەممە ٢٣ـی تشرینی ٢٠١٧، مامۆستا عیرفان عەلی عەبدولعەزیز ڕابەری گشتی بزووتنەوەی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *