PUK Logo

ئەمڕۆ مەکتەبی سیاسیی یەکێتی کۆدەبێتەوە

باسک نێت-سلێمانی

بڕیارە ئەمڕۆ مەکتەبی سیاسی یەکێتی کۆببێتەوە و پرسی ڕیفراندۆم و کاراکردنەوەی پەرلەمان و چەند تەوەرێکی تر تاوتوێ بکات.

کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی لە سلێمانی کاتژمێر ١١ی پێشنیوەڕۆ بەڕێوە دەچێت و تیایدا سەردانەکەی یەکێتی بۆ ئێران و کۆبوونەوەی لەگەڵ لایەنەکانی ھەرێمدا تاوتوێ دەکات.

ھەر لە کۆبوونەوەکەدا پرسی کاراکردنەوەی پەرلەمان و ڕیفراندۆمی ھەرێم بۆ سەربەخۆیی تاوتوێ دەکرێت.

یەکێتی لەم ھەفتەیەدا زنجیرەیەک سەردانی بۆ لای لایەنەکانی ھەرێم ئەنجامدا و تیایدا سەردانەکەی بۆ ئێران و پرسی کاراکردنەوەی پەرلەمان و ڕیفراندۆمیان تاوتوێ کرد.

ھەفتەی ڕابردوو شاندێکی یەکێتی سەردانی ئێرانی کرد و دوای گەڕانەوەیان مەلا بەختیار لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، بەرپرسانی ئێران ناڕازین لە ئەنجامدانی ڕیفراندۆم و پێیان ڕاگەیاندوون، نابێت لەسەر ئەو بابەتە چاوەڕوانی ھیچ شتێکی باش لە ئێران بکەن.

بابەتی دواتر

FB_IMG_1511512730976

ڕابەری گشتی پێشوازی لە کونسوڵی گشتی کۆماری تورکیا کرد

باسک نێت-ھەولێر ڕۆژی پێنج شەممە ٢٣ـی تشرینی ٢٠١٧، مامۆستا عیرفان عەلی عەبدولعەزیز ڕابەری گشتی بزووتنەوەی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *