32772017_dfg

ھێلیکۆپتەرێکی نەتەوە یەکگرتووەکان کەوتەخوارەوە و دوو سەربازی ئەڵمانی گیانیان لەدەستدا

باسک نێت:

ھێلیکۆپتەرێکی نەتەوە یەکگرتووەکان لە مالی کەوتەخوارەوە و لە ئەنجامدا دوو سەربازی ئەڵمانی گیانیان لەدەستدا.

نوێنەرانی پاراستنی ئاشتی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لە بەیاننامەیەکدا ڕایانگەیاند، ھێلیکۆپتەرەکە تەنیا دوو سەربازی سەربە ھێزەکانی پاراستی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکانی تێدابووە و کە لە ئەرکدا بوون و ھەردووکیان گیانیان لەدەستداوە.

بەرپرسانی ئەڵمانیا ڕایگەیاند، لە ئێستادا ھیچ ئاماژەیەک نییە بۆ ئەوەی ھێزێکی دەرەکی دەستی ھەبووبێت لە پشت کەوتنەخوارەوەی ھێلیکۆپتەرەکە و لێکۆڵینەوەی زیاتریش دەکەن.

ئورسولا ڤۆن دێر وەزیری بەرگری ئەڵمانیا لەبارەی ڕووداوەکەوە وتی “ئێستا دڵنیاین کە دوو سەرباز گیانیان لە پێناو وڵاتەکەماندا بەختکردووە”.

لەماوەی ساڵانی ڕابردوودا چەکدارە توندڕەوەکان چەندین ھێرشیان کردووەتە سەر سەربازانی سوپای مالی و سەربازانی پاراستنی ئاشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، ھاوکات لە ساڵی ٢٠١٣وە نەتەوە یەکگرتووەکان کار بۆ بەدیھێنانی سەقامگیری دەکات لە مالی و لەو چوارچێوەیەشدا ئەڵمانیا ٨٧٥ سەربازی خۆی بەشداری پێکردووە.

بابەتی دواتر

111712018_151122017_NB_-_Imzakirdini_grebesti_Kareba1__2016_04_28_h14m38s21__SE

نێچیرڤان بارزانی: خۆشحاڵین بە کۆبوونەوەکانی نێوان ھەولێر و بەغداد

باسک نێت-ھەولێر نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێم لە کۆنفرانسێکی ھەواڵیدا ڕایگەیاند، خۆشحاڵین بە کۆبوونەوەکانی نێوان …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *