news

داقوق.. گروپێکی چەکدار چوار کەسیان کوشت و چواری دیکەشیان فڕاند

باسک نێت:

شەوی ڕابردوو گروپێکی چەکدار ھەڵیانکوتایەسەر ماڵێکی کاکەیی و عەرەبێک لە داقوق و بەو ھۆیەوە چوار کەسیان کوشت و چوار کەسی دیکەشیان فڕاند.

کەسوکاری حیسامەدین نەجمەدین کاکەیی، کە یەکێکە لەو خانەوادانەی کە ھێرشیان کراوەتەسەر ڕایگەیاند، شەوی رابردوو لەکاتژمێر ١٠ گروپێکی چەکدار ھێرشیان کردەسەر ماڵێکی کاکەیی و ماڵێکی عەرەب لە گوندی لھێبی سەر بە قەزای داقوق بەو ھۆیەوە چوار کەسیان کوشت و چوار کەسی دیکەشیان فڕاندووە.

ھەروەھا وتی، دوای ئەوەی گروپە چەکدارەکە کە نزیکەی ٢٠ کەس بوون، داویانە بەسەر ئەو دوو ماڵەدا لە چوار ئەندامی خانەوادەی حیسامەدین نەجمەدین، سیانیان کوشتووە و یەکێکیان فڕاندووە، ھەروەھا لەخانەواودەی ماڵە عەرەبەکەش کەسێکیان کوشتووە و سێ کەسی دیکەیان فڕاندووە.

کەسوکاری حیسامەدین نەجمەدین کاکەیی گلەییان لە ھێزە ئەمنییەکان کرد، کە ھەتا ئێستا ھیچ کەسێک نەچووە بەدەمیانەوە و لێی نەپرسیون کە بزانێت چییان بەسەرھاتووە.

گوندی لھێب، گوندێکی کاکەییە و دواین گوندی سنورییە لەگەڵ داعش.

بابەتی دواتر

FB_IMG_1502981068644

شاندێکی بزووتنەوەی ئیسلامی سەردانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان لە سلێمانی دەکات

باسک نێت-سلێمانی سەرلە بەیانی ئەمرۆ١٧ / ٨ / ٢٠١٧ شاندێکی بزووتنەوەی ئیسلامی کە پێکھاتبوون لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *