32432017_52332017_32232017_103718736-GettyImages-482903294.600x400

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیھاندا

باسک نێت:

ئەمڕۆ پێنجشەممە نرخی نەوت لە بازارەکانی جیھاندا ڕووی لەبەرزبوونەوە کردووە و نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بە ٥٠ دۆلار و ٨٢ سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

ھاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکی لە بازاڕەکانی جیھاندا بە ٤٨ دۆلار و ٦٢سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

ئەمەش لەکاتێکدایە کە لەماوەی ڕابردوودا و دوای ڕێککەوتنێکی ئۆپیک بۆ کەمکردنەوەی بەرھەمھێنانی نەوت، نرخی نەوت ڕووی لە بەرزبوونەوە کرد بە جۆرێک نرخی بەرمیلێکی نەوتی برێنت گەیشتە ٥٨ دۆلار.

ڕێککەوتنامەی کەمکردنەوەی ئاستی بەرھەمھێنانی نەوت لەلایەن وڵاتانی ئەندام لە ڕێکخراوی ئۆپێک لە تشرینی دووەمی ساڵی ٢٠١٦ ئەنجامدرا، لە ناوەڕاستی ئەمساڵیشدا ماوەی جێبەجێکردنیڕێککەوتنەکە کۆتایھات.

بەپێی ئامارەکانی ئاژانسی وزەی نێودەوڵەتی، خواستی جیھان لەسەر نەوت لەساڵی ٢٠١٧دا تێکڕا رۆژانە ٩٧.٨٤ ملیۆن بەرمیل بووە، بەڵام پێشبینی دەکرێت لەساڵی ٢٠١٨ دا خواست بەرزبێتەوە بۆ ٩٩.٢٧

ملیۆن بەرمیل ، ھەروەھا ئاژانسەکە پێشبینیش دەکات کە لەکۆتایی ساڵی ٢٠١٨دا خواست لەسەر نەوت بگاتە ١٠٠ ملیۆن بەرمیل لە رۆژێکدا.

بابەتی دواتر

FB_IMG_1502981068644

شاندێکی بزووتنەوەی ئیسلامی سەردانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان لە سلێمانی دەکات

باسک نێت-سلێمانی سەرلە بەیانی ئەمرۆ١٧ / ٨ / ٢٠١٧ شاندێکی بزووتنەوەی ئیسلامی کە پێکھاتبوون لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *