62772017_hzbulla27-7

پەرلەمانی ئیسرائیل یاسا بۆسازش نەکردن لەسەر قودس پەسەنددەکات

باسک نێت:

پەرلەمانی ئیسرائیل (کنێست) بۆ پەسەندکردنی یاسایەک دەنگیدا، کە مەرجێکی قورس دادەنێت لەبەردەم ھەر دەنگدانێک لەداھاتوودا لەبارەی سازشکردن لە ھەر بەشێکی قودس بۆ فەلەستینییەکان.

یاساکەش بۆئەوەی، کارا بێت پێویستی بەدوو دانیشتنی تری کنێست دەبێت، پێدەچێت ھەموارە پێشنیارکراوەکەش ببێتە یاسای بنەڕەتی قودس، کە دۆخی یاسایی شارەکە لەمساڵدا دیاریدەکات.

ھەموارکردنەش، لەلایەن ٥١ئەندامی ئیئتیلافی راستڕە، و کەلەلایەن بنیامین ناتانیاھۆ-ی سەرۆک وەزیران-ەوە سەرۆکایەتی دەکرێت و ٦٧ کورسیان ھەیە لەکنێست، پەسەندکراو ٤١ئەندامی تریش رەتیانکردەوە.

پێشبینیش دەکرێت دوو دانیشتنەکەی تر بۆ دەنگدان لەسەر ئەو ھەموارە بکەوێتە دوای کۆتایی ھاتنی پشووەکانی کنێست لە مانگی تشرینی یەکەمی داھاتوودا.

بەپێی ھەموارکردنە بێت، پێویستە لەکۆی ١٢٠ئەندامی کنێست، لانی کەم ٨٠ئەندام دەنگ لەبەرژەوەندی ھەر پێنشارێک بدەن بۆ رادەستکردنی ھەر بەشێکی قودس بە”لایەنێکی بیانی”.

بارودۆخی قودس، یەکێکە لەئاستەنگە سەرەکییەکانی بەردەم ھەوڵەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بۆ دەستپێکردنەوەی گفتوگۆکانی ئاشتی نێوان فەلەستین و ئیسرائیل کەلە٢٠١٤ وە ھەڵپەسێردراون.

دوای ئەوەی ئیسرائیل لەشەڕی ١٩٦٧ دا کۆنترۆڵیقودسی خۆرھەڵاتی کرد کە زۆرینەی دانیشتووانەکەی عەرەبن، ئەو شارەی کردە، پایتەختی ھەمیشەیی، خۆیی و خستیە سەر ئەو وڵاتە، بەبێ ئەوەی لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی پشتیوانی لێبکرێت.

لەبەرامبەردا فەلەستینییەکان داوا دەکەن “قودسی خۆرھەڵات” ببێتە پایتەختی دەوڵەتەکەیان لەداھاتوودا و ھەریەکە لەکەناری خۆرئاواو کەرتی غەززە-ش لەخۆبگرێت.

بابەتی دواتر

5345345

روسیا داوای گفتووگۆی هەرێم و ناوەند دەكات وەزیری دەرەوەی روسیا داوای لەلایەنی عێراقی و كوردی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *