DSC_0020

شاندێکی باڵای یەکێتی سەردانی بزووتنەوەی ئیسلامی کرد

باسک نێت-سلێمانی

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٧-٧-٢٠١٧ شاندێکی باڵای یەکێتی نیشتیمانی کوردستان سەردانی بزووتنەوەی ئیسلامیان کرد.

شاندەکەی یەکێتی پێکھاتبوون لە مەلا بەختیار بەرپرسی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی و سەعدی ئەحمەد پیرە و حاکم قادر حەمەجان ئەندامانی مەکتەبی سیاسی یەکێتی، و سەردانی بارەگای مەکتەبی ڕابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامیان کرد.

ھاوکات شاندەکەی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، لەلایەن بەڕێزان شێخ عیرفان عەلی عەبدولعەزیز ڕابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامی و مامۆستا کامیل مەحمود و موحسین ساڵح ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و مامۆستا ئالان و کەمال زراری ئەندامانی سەرکردایەتی پێشوازییان لێکرا.

DSC 0020DSC 0025DSC 0029DSC 0032DSC 0022DSC 0024DSC 0027

بابەتی دواتر

FB_IMG_1502981068644

شاندێکی بزووتنەوەی ئیسلامی سەردانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان لە سلێمانی دەکات

باسک نێت-سلێمانی سەرلە بەیانی ئەمرۆ١٧ / ٨ / ٢٠١٧ شاندێکی بزووتنەوەی ئیسلامی کە پێکھاتبوون لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *