62972017_20479939_1518094861584359_9191906130531987243_n

گەرمیان: لەکاتی تاقیکردنەوەی ئۆتۆمبیلێک منداڵێکی پێنج ساڵان گیانی لەدەستداوە

باسک نێت-گەرمیان

پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند، شەوی ڕابردوو لەکاتی تاقیکردنەوەی ئۆتۆمبیلێکدا بەمەبەستی کڕین، ئۆتۆمبیلەکە خۆی کێشاوە بە ستونێکی کارەبادا و منداڵێکی پێنج ساڵان گیانی لەدەستداوە.

عەلی جەمال قەدوری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند:”ڕووداوەکە لەسەر ڕێگای کەلار – گوندی گردەگۆزینە ڕوویداوە و ئۆتۆمبیلەکە جۆری تویۆتا ئەڤەلۆن بووە لەکاتی تاقیکردنەوەی بەمەبەستی کڕین کۆنترۆڵی لەدەستداوە”.

وتیشی:”منداڵەکە لە دایکبووی ساڵی ٢٠١٢یە و لەگەڵ باوکیدا بەمەبەستی کڕینی ئۆتۆمبیلێک ھاتوونەتە شاری کەلار، بەڵام لەوکاتەدا ئەو ڕووداوە ڕوویداوە”.

لە ڕووداوەکەدا شۆفێری ئۆتۆمبیلەکەش برینداربووە و پۆلیس دۆسییەی لێکۆڵینەوەی کردووەتەوە.

بابەتی دواتر

FB_IMG_1502981068644

شاندێکی بزووتنەوەی ئیسلامی سەردانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان لە سلێمانی دەکات

باسک نێت-سلێمانی سەرلە بەیانی ئەمرۆ١٧ / ٨ / ٢٠١٧ شاندێکی بزووتنەوەی ئیسلامی کە پێکھاتبوون لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *