PUK Logo

ئەمڕۆ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی کۆدەبێتەوە

باسک نێت-سلێمانی

ئەمڕۆ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی کۆدەبێتەوە و دۆخی ھەرێم و ئەنجامی سەردانی شاندی یەکێتی بۆلای لایەنەکانی ھەرێم و ئێران تاوتوێ دەکات.

کۆبوونەوەکەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لە شاری سلێمانی بەڕێوەدەچێت و تیایدا گفتوگۆ دەکرێت لەسەر بڕیارەکانی پێنجشەممەی ڕابردووی کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی، کە داوایکرد تا رۆژی ١٠ مانگی داھاتوو پەرلەمانی کوردستان کارا بکرێتەوە و لەوە زیاتر کات بەفیڕۆ نەدرێت.

دواین کۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لە ١٨ی حوزەیرانی ڕابردوو بەڕێوەچوو کە بڕیاریدا سەرجەم ڕێوشوێنە یاساکانی ڕیفراندۆم بە یاسایەک لە پەرلەمانی کوردستانەوە پەسەند بکرێت.

ھەفتەی ڕابردوو یەکێتی زنجیرەیەک سەردانی بۆ لای لایەنەکانی ھەرێم ئەنجامدا و تیایدا سەردانەکەی بۆ ئێران و پرسی کاراکردنەوەی پەرلەمان و ڕیفراندۆمیان تاوتوێ کرد.

پێشتر شاندێکی یەکێتی سەردانی ئێرانی کرد و دوای گەڕانەوەیان مەلا بەختیار لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، بەرپرسانی ئێران ناڕازین لە ئەنجامدانی ڕیفراندۆم و پێیان ڕاگەیاندوون، نابێت لەسەر ئەو بابەتە چاوەڕوانی ھیچ شتێکی باش لە ئێران بکەن.

بابەتی دواتر

5675675675

پەرلەمان دەنگدانی بۆ كاندیدانی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان كرد

  ئەمڕۆ دوو شەممە، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق 9 كاندیدی بۆ ئەندامانی نوێی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *