20527367_1415759785172208_1625661483_n

ئیسرائیل دەستی بەسەر سەرجەم خزمەتگوزارییەكانی ئینتەرنێتدا گرتووە

باسك-شۆرش كەمال
ئینتەرنێت، بەشێوەیەكی تایبەتی ڕۆڵی گرنگی بینیوە لە كرانەوەی جیهان و خزمەتگوزاری تەواوی كۆمپانیاكانی بازرگانی و ڕاگەیاندن و بووەتە سپۆنسەری خزمەتگوزاریەكانیتری دونیا و هەموو وڵاتان و حكومەتەكانیش وەك سەرچاوەیەكی گرنگی پەیوەندی و خزمەتگوزاری ناچاری بەكارهێنانی بوون، بەڵام سەیر لەوەدایە بەكارهێنەرانی ئینتەرنێت تاكوئێستاش بە داتایەكی ورد نازانن ئەم وەبەرهێنەرو خزمەتگوزاریانە لە كوێوە هاتوون؟ دەچنەوە خزمەتی كێ، بۆچی؟ ئایا ئەو خزمەتگوزاریانەی پێماندەبەخشن لەگەڵ رۆشنبیری و بیروباوەڕ و كلتور و هزری ئیمە و مرۆڤایەتی دەگونجێت؟

ئەم بابەتە زۆر هەڵدەگرێت و زۆریش ئاڵۆزە، بەڵام بە ناساندنی كۆمپانیاكان و وردبوونەوە لە پرۆژەكانی سەهیۆنیەتی جیهانی هەرزوو پلانەكان ئاشكرادەبن، لەگەڵ ئەوەی بەوردی و نەرمیش داڕێژراون، دواتر ڕاستەوخۆ سود-قازانج- لە گیرفانی سەرمایەدارانی سەهیۆنی و پرۆژەكانیان دەبینرێتەوەو جێ پەنجەی ئیسرائیلی پێوەدیارە بەنمونە گەر ئەم كۆمپانیایانە وەربگرین ..
1.كۆمپانیای پایۆنێر payoneer، ئەم كۆمپانیایە لە بواری (دفع) پێدانی ئەلكترۆنی ناودارە، كارەكانی بریتین پێدانی –بیتاقە- كارتی ئیئتیمان بۆ بەكاربەرانی ئەو لایەنانەی لە تەواوی جیهان لەم جۆرەكارتانە بەكاردێنن بە تایبەتی جیهانی عەرەبی و ئیسلامی و لە هەموو شوێنێكی جیهان دەتوانن پارەكانیان بەكاربهێنن بەهۆی ئامێر یان ماكینەیەكی ئالی.

ئەوەی جێگەی تێڕامانە سەرۆكی جێبەجێكاری ئەم بانكە (پایۆنێر)ە جولەكەیەكی بەڕەگەز ئیسرائیلی یەو لە هەمانكاتیشدا ئەفسەری سوپایە.

2.كۆمپانیای ڤایبەر، یەكێكە لە كۆمپانیاكانی پەیوەندی وەك سكایپ دامەزرێنەرەكەی (تالمۆن ماركۆ)ی ئەمریكیە و ئێستا بازاڕێكی گەورەی دونیای تەنییوە بەتایبەتیش جیهانی عەرەبی ئیسلامی و زۆرێك لە وڵاتانی كەنداو لە زۆرترین كارەكانیان پشتی پێدەبەستن لەسەر ئاستی تاكیش كاری زۆری پێوەدەكرێت ڕاپۆرتەكانی ساڵی 2016 ی ئاراجیك لە پێناسەی ئەم كۆمپانیایەدا ڤایبەر بە (سیخوڕی مۆبایلە زیرەكەكان) ناودەبات، لە ئێستاشدا ڤایبەر فرۆشراوە بە كۆمپانیایەكی یابانی بەبری(900) ملیۆن دۆلار.

3.پێگەی ڤایڤەر، ئەم پێگەیە بۆ كاری ئازادە لە ڕێگەی ئینتەرنێت خزمەتگوزاری و كارئاسانی پێشكەشی بەكار هێنەرانی دەكات لە ڕێگەی ئینتەرنێتەوە دەگات بە مشتەری و كڕیارانی.. ئەم پێگەیە لە لایەن دوو گەنجەوە دامەزرێنراوە بەناوەكانی (میكا كۆفمان و چای وێنجەر) كە هەردووكیان شانازی بە ئیسرائیلی و جولەكەبوونی خۆیانەوەدەكەن.

4.كۆمپانیای بابیلۆن babylon- بۆ وەرگێڕان- (ترجمە). ئەم پێگەیە زۆرترین سەردانیكەرو بازاڕكردن (التسوق)ی هەیە لە جیهان بە تایبەتی لە وڵاتانی عەرەبی وەك: میسر، سعودی، ئیمارات، جەزائیر، سودان. لەو سەد پێگەیە هەژماردەكرێن كە زۆرترین سەردانیكاری هەیە.

بابیلۆن، پڕۆگرامێكە بۆ كاری وەرگێران بەكاردێت، لە پێكهاتەی ئەو پرۆگرامەدا (قاموس) هەیەو ڕاستەوخۆ لە ئیسرائیلەوە پرۆگرامكراوەو كۆمپانیاكەی لە بۆرسەی-تەلئەبیب-ە و كۆمپانیایەكی ئیسرائیلییە.

5.كۆمپانیای SpeedBit بۆ پرۆگرامكردن، ئەم كۆمپانیایە لە چارەسەركردنی پرۆگرام و كێشەكانەو دیارترین بەرنامەی خێراكردنی Download Accelerator Plus (DAP) ئەم پرۆگرامە تا بە سیستم و فلتەری كارگوزرانی كۆمپانیاكەدا نەڕوات كارەكانی جێبەجێ نابێت واتە دەتوانرێت سیخوری بە سەر ئامێرەكانی كۆمپیوتەر بكرێت لەلایەن ئەو كۆمپانیایەوەو لە ڕێگەی ئینتەرنێت و پرۆگرامەكەوە، ناونیشانی شوێن كارو باررەگای كارمەندانیشی لە ئیسرائیلە.

6.كۆمپانیای Matomymedia.com ڕو Xtendmedia.com ئەمەتۆڕێكی ڕیكلامی –راگەیاند-ی وەك (گۆگل ئەدسەنس)ی لەخۆگرتووەو دەستیگرتووە بەسەر چەند پێگەیەكی گەورەی عەربی ناونیشانی شوێن‌و كاری ئەم كۆمپانیە لە -تەل ئەبیب-ە.

7.كۆمپانیای Adorika بۆ ڕیكلام سپۆنسەر، ئەم كۆمپانیایە پرۆگرامەكانی هاوشێوەی (گۆگل ئەدسەنس)ن، كۆد دەنێرێت بۆ پێگەكان و سپۆنسەری (ارباح) بردنەوەو خەڵات دەكات و داوای داونلۆدی پرۆگرامت لێدەكات پاشان لەلایەن پێگەكەی تۆوە دەردەكەوێت زیاتر لەسەر پێكەی و شوێنی كاری عەرەب و موسڵمانان بەپێی شارو وڵاتەكان زیاتر دەردەكەوێت، ئەم كۆمپانیایەش بە هەمانشێوە بارەگاو شوێنی كارو بەرێوەبەری لە ئیسرائیلە.

8.كۆمپانیای DSNR Media Group ڕو z5x.net ئەم كۆمپانیایە بۆ چارەسەری سپۆنسەری یۆب دانراوەو چەندین ریكلام بڵاودەكاتەوە كە خاوەنی چارەسەری گونجاوە بۆ كێشەكان تۆڕێكی تایبەتی هەیە بۆ بازاڕكردن لەنێوان ئەوانەی سپۆنسەر دەكەن و ئەوانەشی بڵاوی دەكەنەوە ئەم تۆڕەش لە جیهانی عەرەبی و ئیسلامی زیاتر بڵاون، سەبارەت بە شوێن و جێگاو بەرەكای لە بەشی خوارەوەی پێگەكە ناونیشانی تەواوی لە تەلئەبی‌و ئیسرائیل نوسراوە بە تەواوی ستافی كاریەوە.

9.كۆمپانیای فۆریكس،Forex كارەكانی ئەم كۆمپانیایە بەزۆری لە ناو وزڵاتانی عەرەبی و بەتایبەتی تر لە كەنداودا جەختیان لە كارەكانیانكردوەتەوە بەهۆی ئەوەی ناوچەیەكی بازرگانی گرنگ و دەوڵەمەندەو ئەم كۆمپانیایەتەنها لە یەك مانگیدا بەپێی ڕاپۆرتێكی جەزیرەنێت(300) ملیۆن دۆلاری تەنها لە رێگە سەرەتاییەكان و كارگوزارە سەرەتاییەكانی دەستكەوتووەو زۆرینەی كارەكانیان لە رێگەی ئاڵوگۆرو نرخی دراوەكان بووە لەنێو بازارە عەرەبیەكان و بارەگای ئەم كۆمپانیایە لە ئیسرائیلە.

10.كۆمپانیای بی فۆركس، یەكێكە لەو كۆمپانیایانەی تری جەختی لەسەر بازارە عەرەبییەكان كردوەتەوەو بارەگایەكی لە(قوبرس) و ئەویتریان لە (لەندەن) و بارەگای سەرەكی لە ئیسرائیلە.

11.كۆمپانیای Etoro، بەپێی ناساندن و پێناسەكانی ویكیبیدیا ئەم پێگەیە بۆ ئیستسماری كۆمەڵایەتیەو لە قوبرس تۆماركراوە چەندین نوسینگەی لە ئیسرائیل‌و ویلایەتەیەكگرتوەكانی ئەمریكاو ئوسترالیاو ئەوروپا یەو زۆرینەی كارمەندانی ئەم كۆمپانیایە ئیسرائیلین، كاتێك پێداچوونەوە بە شوناسی كارمەندان و بەرێوەبەرانیدەكرێت لە ئیسرائیل دادەنیشن ئەمەش پێچەوانەی ئەو ناسنامەیە كە كۆمپانیاكە دەڵێت بارەگاكەیان لە قوبرس و لەندەن بێت.

12.كۆمپانیای Iforex
13.كۆمپانیای Hfx
14.شركە Xforex
15.كۆمپانیای easy-forex
16.كۆمپانیای forexyard
17.كۆمپانیای yourtradeforex
18.كۆمپانیای Masterforex
19.كۆمپانیای 4 xp
بەهەمانشێوەی ئەو كۆمپانیایانەی لە سەرەوە ئاماژەمان پێكرد كۆمەڵێكی زۆر لە كۆمپانیا نهێنییەكانی ئیسرائیل زۆرینەی ئینتەرنێت و خزمەتگوزاریەكانی تریان بۆ بەرژەوەندی شوناسی بازاڕی جیهانی ئابوری‌و سیخوری خۆیان تەنیوەو تارادەیەك ناسینەوەیان ئاڵۆزو دژوارن، بۆیە پێویستە بە وریاییەوە مامەڵەیان لەگەڵ بكرێت‌و بناسرێنەوە.

بابەتی دواتر

FB_IMG_1502981068644

شاندێکی بزووتنەوەی ئیسلامی سەردانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان لە سلێمانی دەکات

باسک نێت-سلێمانی سەرلە بەیانی ئەمرۆ١٧ / ٨ / ٢٠١٧ شاندێکی بزووتنەوەی ئیسلامی کە پێکھاتبوون لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *