6667

دوای 11 ساڵ موقتەدا سەدر سەردانی سعودیە دەكات

دوای 11 ساڵ بۆ یەكەمجار سەركردەی رەوتی سەدر لەسەر بانگهێشتی فەرمی سعوودیە، بەرەو ئەو وڵاتە بەرێكەوت.

لە بەیاننامەیەكدا كە نووسینگەی موقتەدا سەدر سەرۆكی رەوتی سەدر بڵاوی كردووەتەوە، رایدەگەیەنن، لەسەر بانگهێشتی فەرمی سعوودیە، موقتەدا سەدر بەرەو سعوودیە بەرێكەوت.

سەرچاوەیەكی سیاسی رەوتی سەدر رایگەیاند، ئەم سەردانەی موقتەدا سەدر بۆ سعوودیە، گرنگی ئاساییبوونەوەی پەیوەندییەكانی نێوان سعوودیە و عێراق دووپات دەكاتەوە.

سەرچاوەكە كە نەیویست ناوی ئاشكرا بكات بە ئاژانسی ئانادۆڵی رایگەیاند، موقتەدا سەدر وەك سەركردەیەك بەردەوام داوای بەهێزتركردنی پەیوەندی نێوان وڵاتانی دراوسێ دەكات.

وتیشی، موقتەدا سەدر هەوڵ دەدات ئەو بیرۆكەیە لا ببات كە لەسەر عێراق وەرگیراوە لەوەی وڵاتێكە كەوتووەتە ژێر كۆنتڕۆڵی ئێران.

سەرچاوەكە ئەوەی نەشارەوە كە ئێران هەوڵدەدات حەشدی شەعبی لەسەر حسابی هێزە ئەمنییەكانی عێراق بەهێزتر بكات، بەڵام موقتەدا سەدر ئەو ئاڕاستەیە رەت دەكاتەوەو چەند جارێكیش داوای كردووە دوای شەڕی دژ بە داعش حەشدی شەعبی هەڵبوەشێندرێتەوەو تێكەڵی هێزە فەرمییەكان بكرێت.

بابەتی دواتر

567567567

ئەمڕۆ 17 بوومەلەرزە ئێرانی هەژاند

دامەزراوەی فیزیكی زانكۆی تاران ئاشكرای دەكات، ئەمڕۆ ژمارەیەك بوومەلەرزە چەند ناوچەیەكی ئێرانیان هەژاندووە. بەپێی ئەو …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *