6482017_US-NATO-e

سەربازێکی ناتۆ لە ئەفغانستان کوژرا

باسک نێت:

ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە ئەفغانستان کەلەلایەن ھێزەکانی (ناتۆ)وە سەرپەرشتی دەکرێت رایگەیاند، دوێنێ لەئاکامی تەقینەوەیەکی خۆکوژی لە کابول، سەربازێکی سەر بەناتۆ کوژراوەو شەشی تریش برینداربوون.

ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەبەیاننامەیەکدا ئەوەی روونکردووەتەوە، خۆکوژەکە لەناوچەی “قەرەباغ” لە کابول، خۆی بەکاروانێکی ھێزە نێودەوڵەتییەکاندا تەقاندووەتەوەو، لەئێستادا بریندارەکان لەنەخۆشخانەیەکی ئەمەریکی لە بنگەی “باگرام” چارەسەر وەردەگرن و باری تەندروستیان جێگیرە.

ھاوکات بەرپرسێکی ئەمەریکی کە داوایکردووە ناوی بڵاونەکرێتەوە بە رۆیتەرز-ی راگەیاندووە، بەپێی راپۆرتە سەرەتاییەکان ، ئەو سەربازەی کە کوژراوە ئەمەریکی نییە.

چوارشەممەی رابردوو، کاپتن جیف دایڤز- وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا (پنتاگۆن) رایگەیاند، دوو سەربازی ئەمەریکی لەئەفغانستان کوژراون، دوای ئەوەی ھێرشکراوەتە سەر کاروانی ئۆتۆمبێلەکانیان لەھەرێمی قەندەھار.

ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی بەسەرپەرشتی ناتۆ، نزیکەی ١٣ ھەزار سەربازی لە ئەفغانستان ھەیە کە ٣٩ دەوڵەت تیایدا بەشدارن.

بابەتی دواتر

FB_IMG_1502981068644

شاندێکی بزووتنەوەی ئیسلامی سەردانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان لە سلێمانی دەکات

باسک نێت-سلێمانی سەرلە بەیانی ئەمرۆ١٧ / ٨ / ٢٠١٧ شاندێکی بزووتنەوەی ئیسلامی کە پێکھاتبوون لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *