BH55H0 Rings
BH55H0 Rings

ئاماری حەوت مانگی رابردووی جیابوونەوەی ھاوسەرەکان لەسلێمانی

باسک نێت-سلێمانی

بەڕێوەبەرایەتی ڕەگەزنامە و باری شارستانی سلێمانی، ئاماری حەوت مانگی رابردووی، جیابوونەوەی ھاوسەرەکانی لە سنووری پارێزگاکە بڵاوکردەوە.

بەپێی ئامارەکان لەماوەی ئەو حەوت مانگەدا، ٨٦٥ حاڵەتی جیابوونەوە لە سنووری پارێزگای سلێمانی تۆمارکراوە.

لەمانگی کانونی دووەم، ١١٦حاڵەتی جیابوونەوە، تۆمارکراوە، و لەمانگی شوبات، ١٠٤حاڵەت، و لە ئازاریش ١٠٨حاڵەت، لەمانگی نیسانیش ١٥٤حاڵەت تۆمارکراوە.

ھەروەھا لە مانگی ئایار ١٢٦حاڵەت تۆمارکراوە، و لە حوزەیرانیش ١١٤ حاڵەت، و لە مانگی تەموز ١٤٣ حاڵەت تۆمارکراوە.

بابەتی دواتر

23972394_1513532388728280_1244619242_n

پیاوی پێشبینیەكان یان هەواڵگری

ئەم هەموو “نوستراداموس″ە چییە لە ولاتی ئێمە هەمووی نوقلانەی شەڕو كوشتن و بڕین كۆتایی دونیامان …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *