15782017_20706702_1557899074260712_419517294_n

ئەنجومەنی باڵای ڕیفراندۆم بڕیاری پێکھێنانی شاندێکی دانوستاندنی لەگەڵ بەغدا پەسەند کرد

باسک نێت-ھەولێر

ئەمڕۆ دوو شەممە لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای ڕیفراندۆم بڕیاردرا بە پێکھێنانی شاندێکی دانوساندن لەگەڵ بەغدا.

ئەنجومەنی باڵای ڕیفراندۆم لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆدا کە بە سەرۆکایەتی بارزانی بەڕێوەچوو، ھەڵوێستە ناوخۆیی و ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان تاوتوێکرا و ھەڵسەنگاندنی بۆ کرا.

لە بەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەدا ھاتووە “بڕیاری پێکھێنانی شاندێکی دانوستاندن لەگەڵ بەغدا پەسەند کرا و ئەجێندا و بەرنامەی کاری شاندەکەش بڕیاری لەسەردرا”. ئەوە لە کاتێکدایە ڕۆژی ٣٠ تەموزی ڕابردوو ئەنجوومەنی باڵای ڕیفراندۆم بە سەرپەرشتی بارزانی دووەم کۆبوونەوەی لە پیرمام ئەنجامدا و بڕیاریدا لە ماوەی دوو ھەفتەدا پەرلەمانی کوردستان دەست بەکار بکات بۆ چارەسەری کێشەکان و پشتیوانی لە ڕیفراندۆم.

ئەنجوومەنی باڵای ڕیفراندۆم کە تائێستا گۆڕان و کۆمەڵ بەشدارییان تێدا نەکردووە، ڕۆژی ھەشتی مانگی تەمووز یەکەم کۆبوونەوەی بە سەرپەرشتی بارزانی ئەنجامداو تیایدا بڕیاردرا چەند کۆمیتەیەک بۆ سەردانی ئەوروپا و وڵاتانی دراوسێ و بەغدا دیاری بکرێت.

ڕۆژی نۆی مانگی تەموزیش شاندی باڵای ڕیفراندۆم سەردانی بروکسلی پایتەختی بەجیکای کردوو و ڕۆژی ١٠ی مانگیش بارزانی گەشتە برۆکسل و زنجیرەیەک کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە و پەرلەمانی ئەوروپا لەسەر پرسی ڕیفراندۆم ئەنجامدا.

بابەتی دواتر

23972394_1513532388728280_1244619242_n

پیاوی پێشبینیەكان یان هەواڵگری

ئەم هەموو “نوستراداموس″ە چییە لە ولاتی ئێمە هەمووی نوقلانەی شەڕو كوشتن و بڕین كۆتایی دونیامان …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *