1272016103133566Image1

سبەینێ پارتی و یەکێتی بۆ بابەتی کاراکردنەوەی پەرلەمان کۆدەبنەوە

باسک نێت:

مەحمود محەمەد وتەبێژی پارتی ڕایگەیاند، سبەینێ پارتی و یەکێتی بۆ بابەتی کاراکردنەوەی پەرلەمان و بابەتی پەیوەندییەکانی نێوان ھەردوولا کۆدەبنەوە.

ئەمڕۆ مەحمود محەمەد وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی حزبەکەی ڕاگەیاند، سبەینێ سێشەممە شاندی باڵای مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان کۆدەبنەوە و پرسگەلێکی گرنگ دەخەنە بەر باسەوە.

وتەبێژەکەی پارتی لەو لێدوانەیدا بۆ ماڵپەڕی فەرمیی حزبەکەی ڕاشیگەیاندووە، ”کۆبوونەوەکەی سبەینێ، درێژکراوەی کۆبوونەوەکانی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستانە. لە کۆبوونەوەکەدا پڕۆسەی سیاسیی ھەرێمی کوردستان، بابەتی کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان، دۆخی سیاسی و ئەمنیی ناوچەکە بە گشتی، ھاوکات پێشھاتەکان و پێوەندییەکانی نێوان ھەردوولا، گفتوگۆیان لەبارەوە دەکرێ.”

بابەتی دواتر

FB_IMG_1502981068644

شاندێکی بزووتنەوەی ئیسلامی سەردانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان لە سلێمانی دەکات

باسک نێت-سلێمانی سەرلە بەیانی ئەمرۆ١٧ / ٨ / ٢٠١٧ شاندێکی بزووتنەوەی ئیسلامی کە پێکھاتبوون لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *