298168Image1

پەروەردە كاتی ئەنجامدانی تاقیكردنەوەكانی خولی دووەمی سەرجەم قۆناغەكانی راگەیاند

 

وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان خشتەی تاقیكردنەوەكانی سەرجەم قۆناغەكانی خوێندنی ئاشكرا كرد و بەپێی زانیارییەكانیش 20ی ئەم مانگە پۆلە كۆتاكان دەست بە تاقیكردنەوەكان دەكەن.

لە نوسراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەرردەی سلێمانی خستەی سەرجەم قۆناغەكان ئاشكرا دەكات و بەپێی خشتەكەش 20لا ئەم مانگە پۆلەكانی 12ی ئامادەیی و نۆی بنەڕەتی دەست بە تاقیكردنەوەكانی خولی دووەم دەكەن.

بەپێی راگەیەندراوەكەی بەڕێوەبەراسەتی گشتی پەروەردە، بەرواری 9ی مانگی داهاتوو تاكو 17ی مانگی نۆ سەرجەم قۆناغەكانیتری خوێند و پەیمانگاكانی سەر بەوەزارەتی پەروەردە تاقیكردنەوەكانی خولی دووەم ئەنجام دەدەن.

بەپێی زانیارییەكانیش بەرواری 20ی مانگی داهاتوو دەرگای قوتابخانەكانی بۆ خوێندنی ساڵی 2017-2018 بەرووی خوێندكاراندا دەكرێتەوە، ئەمەش لەكاتێكدایە یەكێتی مامۆستایانی كوردستان‌و مامۆستایانی ناڕازی هۆشداری ئەوە دەدەنە حكومەتی هەرێم بەم شێوەیەی ئێستاو بەم موچەوە زەحمەتە دەرگای قوتابخانەكان بكرێتەوە.

بابەتی دواتر

FB_IMG_1506368114420

ڕابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامی دەنگی بۆ سەربەخۆیی ھەرێمی کوردستان دا

باسک نێت-ھەولێر سەر لەبەیانی ئەمڕۆ دوو شەممە ٢٥ـی ئەیلولی ٢٠١٧، ڕابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامی دەنگی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *