1272016103133566Image1

پارتی و یەكێتی ڕێكەوتنی نوێ‌ ڕادەگەیەنن

مەكتەبی سیاسی یەكێتی و پارتی كۆبونەوەو دۆخی سیاسی هەرێمیان تاوتوێكرد.

مەلابەختیار بەرپرسی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی لە لێدوانێكی ڕۆژنامەنوسیدا ڕایگەیاند، كۆبونەوەیەكی گرنگ بوو لەسەر دۆخی ڕیفراندۆم پێشنیار و زانیارییەكانمان تاوتوێكرد، بڕیاریشە ڕێككەوتنێكی نوێ‌ لەگەڵ پارتی بكەین و ڕێككەوتنە ستراتیژیەكەش بخەینە ڕێككەوتنە نوێیەكەوە.
وتیشی” ئێمە لەگەڵ ڕیفراندۆم سەربەخۆیی هەرێمی كوردستانین”.
ڕاشیگەیاند، لە ناوچە جێناكۆكەكان ڕاپرسی دەكەین، چونكە هێزی پێشمەرگە پاراستویەتی.
لەبارەی گۆڕان كۆمەڵیشەوە وتی” گۆڕان و كۆمەڵ بڕیاری ڕیفراندۆم و سەربەخۆیی كوردستانیان داوە، بەڵام لەسەر میكانیزمەكەی ڕێككەوتن نەكراوە.

لەبەرامبەردا نێچیرڤان بارزانی جێگری سەرۆكی پارتی ڕایگەیاند، ڕێككەوتنێكی گرنگ بوو دۆخی هەرێممان تاوتوێكرد .
لەبارەی دواخستنی ڕیفراندۆمەوە وتی” هیچ وادەیەك بۆ دواخستنی ڕیفراندۆم نەدراوە”.
ڕاشیگەیاند، هیوادارین پەرلەمان بە زوترین كات كارابكرێتەوە،هیچ مەرجێكمان نەماوە بۆ كاراكردنەوەی پەرلەمان.

بابەتی دواتر

FB_IMG_1506368114420

ڕابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامی دەنگی بۆ سەربەخۆیی ھەرێمی کوردستان دا

باسک نێت-ھەولێر سەر لەبەیانی ئەمڕۆ دوو شەممە ٢٥ـی ئەیلولی ٢٠١٧، ڕابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامی دەنگی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *