6666666655

ئەمریكا سوپاسی روسیا دەكات

سەرۆك كۆماری ئەمریكا ئاشكرایدەكات، دەمانەوێ موچەی فەرمانبەرانمان كەم بكەینەوە.

دۆناڵد ترامپ سەرۆك كۆماری ئەمریكا لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا سوپاسی ڤلادیمێر پۆتینی سەرۆك كۆماری روسیای كرد و سەبارەت بە كەمكردنەوەی دیبلۆماتكارانی ئەمەریكا لە ڕوسیا رایگەیاند، ئێستا كارمەندی كەمترمان هەیە و موچەی كەمتر دەدەین.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، ئێمە سوپاسی پۆتین دەكەین، چونكە هەوڵدەدەین موچەی فەرمانبەرەكانمان كەم بكەینەوە و لێرەوە زۆر سوپاسگوزاری ئەوم كە ئەو ژمارە زۆرەی كەم كردەوە.

ئاشكراشیكرد، هیچ هۆكارێك نییە بۆ گەڕانەوەیان بۆ روسیا، ئەمەش لەكاتێكدایە هیچ رونكردنەوەیەكی زیاتری نەدا كە ئایا ترامپ گاڵتەی دەكرد یاخود بە ڕاستی سوپاسی پۆتینی كرد.

مانگی رابردوو ئەمریكا سزاكانی بۆ سەر روسیا زیاتر كرد و وەك وەڵامدانەوەیەكیش بۆ ئەو سزایانە، ڕوسیا لە 30ی مانگی رابردوودا داوای لە واشنتۆن كرد 755 كارمەندی باڵیۆزخانەو كونسوڵخانەی ئەمەریكا لە ڕوسیا كەم بكاتەوە.

بابەتی دواتر

FB_IMG_1511512730976

ڕابەری گشتی پێشوازی لە کونسوڵی گشتی کۆماری تورکیا کرد

باسک نێت-ھەولێر ڕۆژی پێنج شەممە ٢٣ـی تشرینی ٢٠١٧، مامۆستا عیرفان عەلی عەبدولعەزیز ڕابەری گشتی بزووتنەوەی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *