FB_IMG_1502890113656

ئەنجومەنی شورای ناوەندی بزووتنەوەی ئیسلامی کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا

باسک نێت-سلێمانی

ئەمڕۆ چوارشەممە ١٦ـی ئابی ٢٠١٧، بە سەرپەرشتی ڕابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامی، ئەنجومەنی شورای ناوەندی بزووتنەوەی ئیسلامی کۆبونەوەی ئاسایی خۆی لە شاری سلێمانی ئەنجامدا.

لە کۆبوونەوەکەدا باس لە بارودۆخی سیاسی کوردستان و ھەوڵەکانی ئاسایی کردنەوەی پەیوەندی نێوان لایەنەکان و کاراکردنەوەی پەڕلەمانی کوردستان کرا.

لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا باس لە ئەنجامدانی ڕیفراندۆم و زەمینەسازی ناوخۆیی و دەرەکی بۆ ئەنجامدانی تاوتوێ کرا.

کۆبوونەوەکە جەختی لە سەر چارەسەری خێرای بارودۆخی بژێوی خەڵک و پرسی موچە و گوزەرانی ھاوڵاتیانی کوردستان کردەوە.

ھەروەھا ئەندامانی شوڕای ناوەندی بزووتنەوەی ئیسلامی ھەنگاوەکانی بەرەو پێش بردنی کاری ھاوبەشی ئیسلامیان تاوتوێ کرد و پشتگیری خۆیان بۆ ھەموو ھەوڵەکان ڕاگەیاند.

FB_IMG_1502890122363 FB_IMG_1502890118375

بابەتی دواتر

FB_IMG_1506368114420

ڕابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامی دەنگی بۆ سەربەخۆیی ھەرێمی کوردستان دا

باسک نێت-ھەولێر سەر لەبەیانی ئەمڕۆ دوو شەممە ٢٥ـی ئەیلولی ٢٠١٧، ڕابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامی دەنگی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *