news

راگەیەنراوی کۆتایی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی شورای بزووتنەوەی ئیسلامی

باسک نێت-سلێمانی

ئەمڕۆ چوارشەممە ١٦ـی ئابی ٢٠١٧، بە سەرپەرشتی ڕابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامی، ئەنجومەنی شورای ناوەندی بزووتنەوەی ئیسلامی کۆبونەوەی ئاسایی خۆی لە شاری سلێمانی ئەنجامدا.

دەقی ڕاگەیاندراوی کۆتایی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی شورای ناوەندی بزووتنەوەی ئیسلامی:

بەناوی خوای گەورەو میھرەبان
ئەمڕۆ چوارشەممە(١٦/٨/٢٠١٧) ئەنجومەنی شورای بزووتنەوەی ئیسلامی لەشاری سلێمانی بەسەرپەرشتی بەڕێز مامۆستا عرفان عەلی عەبدولعەزیزرابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامی و بەئامادەبوونی تێکڕای ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دا، لەو کۆبوونەوەیەدا باس لەبارودۆخی کوردستان و عێراق و ناوچەکەو پرس و پێشھاتەکان کراو دیدگای بزووتنەوەی ئیسلامی لەمەڕ بارودۆخەکەو پرس و بابەتە سیاسییەکان خرانە ڕوو، ئەنجومەنی شورای بزووتنەوەی ئیسلامی ھەڵوێستی بزووتنەوەی لەسەر ئەم خاڵانە دەربڕی:
١- شورای بزووتنەوەی ئیسلامی نیگەرانی لەبەردەوامی بارودۆخی خراپی بژێوی و باری دارایی خەڵکی کوردستان دەربڕی و تەئکیدی کردەوە کەبارودۆخەکە زادەی بێ پلانی و ناشەفافی حکومەتی ھەرێمە لەبواری ئابووری و ئیدارەی وڵاتدا کە دەرەنجامەکەی بەخراپ لەسەر ژیان و دەرامەتی خەڵک کەوتووەتەوە، شورای بزووتنەوەی ئیسلامی جارێکیتر داوای کردەوە کەحکومەت کۆتایی بەسیستمی پاشەکەوت بھێنێت و ژیان و بژێوی ھاووڵاتیان ئاسایی بکاتەوە.
٢- شورای بزووتنەوەی ئیسلامی پشتگیری خۆی بۆ ھەموو ھەوڵەکانی بەرەوپێشەوەبردنی کاری ھاوبەشی ئیسلامی دەربڕی و ھیوای خواست ھەرسێ لایەنی ئیسلامی لەئاستی ھیواو ئومێدی جەماوەری موسوڵمانی کوردستاندا ھەنگاو ھەڵگرن و گەشە بەکاری ئیسلامی بدەن.
٣- کاراکردنەوەی پەرلەمان و دەستبەکاربوونەوەی پەرلەمانتاران و ئاساییکردنەوەی بارودۆخی سیاسی کوردستان لەلایەن شورای بزووتنەوەی ئیسلامییەوە جەختی لەسەر کرایەوە.
٤- ئەنجامدانی ھەڵبژاردنەکانی کوردستان لەکات و وادەی خۆیدا خواست و داوای بزووتنەوەی ئیسلامییە.
٥- ریفراندۆم بۆ وەرگرتنی رای خەڵکی کوردستان لەسەر مافی چارەنووسی خۆیان مافی رەوای گەلی کوردو ھاوڵاتیانی کوردستانەو پێویستە لایەنە سیاسییەکانی کوردستان کۆدەنگی نیشتیمانی و نەتەوەیی بۆ بسازێنن و زەمینەسازی لەسەر ئاستی ناوخۆو دەرەوە بۆ بکەن، بۆ گەیشتن بەدەرەنجامێکی دڵخۆشکەرو سەرکەوتوو لەپرۆسەی ریفراندۆم پێویستە کێشەکانی خەڵک چارەسەر بکرێت و بارودۆخی ژیانیان ئاسایی بکرێتەوە.

شورای ناوەندی بزووتنەوەی ئیسلامی
٢٤/١١/ ١٤٣٨
١٦/٨/٢٠١٧

بابەتی دواتر

FB_IMG_1506368114420

ڕابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامی دەنگی بۆ سەربەخۆیی ھەرێمی کوردستان دا

باسک نێت-ھەولێر سەر لەبەیانی ئەمڕۆ دوو شەممە ٢٥ـی ئەیلولی ٢٠١٧، ڕابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامی دەنگی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *