pic-145127-1502878893

باشترین و خراپترین شارەكانی جیهان بۆ بەسەربردنی ژیان

سەعد مەلا عەبدوڵڵا گوڵپی

دەستەی زانیارییە ئابوورییەكان (ئۆكۆنیست) راپۆرتی ساڵانەی خۆی بۆ باشترین شوێن بۆ مانەوەو ژیان لە شارەكانی جیهان بڵاوكردەوەو شاری ملبورنی لە وڵاتی ئوستورالیا باشرین شار دەرچوو بۆ بەسەربردنی ژیان‌و دیمەشقی سوریاش بە خراپترین شاری جیهان دیاریكراوە.

تۆڕی (BBC) بڵاویكردەوە، لە راپۆرتەكەدا 140 شار لە وڵاتە جیاوازەكانی جیهان دیاریكراون و بابەتە جیاوازەكانی وەك تەندروستی و فەرهەنگی و ژینگەیی و دۆخی پەروەردە و فێركردن كاری لەسەر كراوە.

بەپێی راپۆرتی ئەو دەستەیە شاری تارانی پایتەختی ئێران لەنێو 140 شاری جیهاندا ریزبەندی 127 ەمینی وەرگرتووە كە لە پێنج ساڵی كۆتاییدا گەشەی زۆری بەخۆیەوە بینیوە بۆ بەسەربردنی ژیان.

هەرچەندە پێنج باشترین شاری جیهان لە ساڵی رابردوو شوێنی خۆیان جێگیركردووە و پاراستوویانە، بەڵام لە چەند ساڵی رابردوو گەشەكردنێكی كەمیان بە خۆیانەوە بینیوە لە جیهاندا، ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی هەندێك لە شارەكان پلەی بەرزتر یان نزمتر بەدەست بهێنن.

هەندێك شاری ئەوروپا بەهۆی هێرشە تیرۆریستییەكانەوە جێگایایان پێ لەق كراوەو پلەكانیان بەرەو خوار دابەزیووە، ئەمەش لەكاتێكدایە هەندێ شاریتری جیهان لەوانە ریكیاڤیكی پایتەختی ئایسلەندا و ئەمسترادامی پایتەختی هۆڵەندا بەهۆی گەشەكردنی فەرهەنگی و نزمبوونەوەی تاوان پلەی بەرزتری بەدەست هێناوە.

لە راپۆرتەكەدا، پێنج باشترین شاری جیهان بۆ بەسەربردنی ژیان بەم شێوەیە دیاریكراون، شاری (ملبورن لە وڵاتی ئوستورالیا و ڤیەنا لە نەمسا و ڤنكوور و تورنتو و كالگری لە وڵاتی كەنەدا ناویان تۆمار كراوە).

لە هەندێك لە وڵاتانی وەك عێراق و سوریا و لیبیا و توركیا شارەكان پلەی نزمیان وەرگرتووە، چونكە بەردەوام رووداوی خۆكوژی و شەڕی تێدایەو لە هەندێ وڵاتیتری وەك نەیجیریا بەهۆی شەڕی ناوخۆ و شۆڕشی شۆڕشگێڕان بەردەوام شەڕی تێدایە و نزمترین پلەیان وەرگرتووە.

خراپترین شارەكانی جیهان بەم شێوەیە ریزبەندییان بۆ كراوە، (دیمەشق لە وڵاتی سوریا، لاگوس لە وڵاتی نەیجیریا، تەرابولس لە وڵاتی لیبیا، داكا لە وڵاتی بەنگلادیش، پورت مورسبی لە وڵاتی پاپوا گینە نو).

ئەو دەستەیە پێنج شاری دەستنیشان كردووە كە لە زۆرترین گەشەكردن و پێشكەوتنیان بەخۆیانەوە بینیوە كە بریتین لە (تاران لە وڵاتی ئێران، دوبەی لە وڵاتی ئیمارات، ئابیجان لە وڵاتی ساحل عاج، هەرارا لە وڵاتی زیمبابۆی، كولومبو لە وڵاتی سریلانكا).

بابەتی دواتر

FB_IMG_1506368114420

ڕابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامی دەنگی بۆ سەربەخۆیی ھەرێمی کوردستان دا

باسک نێت-ھەولێر سەر لەبەیانی ئەمڕۆ دوو شەممە ٢٥ـی ئەیلولی ٢٠١٧، ڕابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامی دەنگی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *