6765756757

بەڕێز رابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامی سەردانی کاک مەسعود بارزانی دەکات

باسک نێت-ھەولێر

ئەمڕۆ پێنج شەممە ١٧ـی ئابی ٢٠١٧ بەڕێز مامۆستا عیرفان عەلی عەبدولعەزیز رابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامی سەردانی رێزدار مەسعود بارزانی کرد و لەلایەن بەڕێزیانەوە بەگەرمی پێشوازی کرا.

لەو سەردانەدا بەرێزان رابەری گشتی و بارزانی بارودۆخی ناوچەکە و کوردستانیان تاوتوێ کرد و بیروڕایان گۆڕییەوە دەربارەی چارەسەری پرسە سیاسییەکان و بەتایبەت ئاشتەوایی سیاسی لەکوردستان و توانەوەی بەستەڵەکی نێوان لایەنەکان وپرسی ناھەمواری ژیان و بژێوی خەڵک و رابەری گشتی چارەسەری خێرای ئەو کێشەو گرفتانەی پێویست زانی بەتایبەتی ئاساییکردنەوەی دۆخی ژیان و بژێوی ھاوڵاتیانی کوردستان.

بەڕێز رابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامی جەختی لەسەر ئاساییکردنەوەی رەوشی سیاسی لەکوردستان و گەڕانەوە بۆ دیالۆگی سیاسی نێوان ھێزە سیاسییەکان کردەوەو داوای کرد لایەنەکان بۆ گەیشتن بەسازان و کۆدەنگی نەتەوەیی و نیشتیمانی بەرامبەر بەیەکتر نەرمی بنوێنن.

ھەردوو بەڕێزان مامۆستا عیرفان و کاک مەسعود دەربارەی بابەتی ریفراندۆم و سەربەخۆیی کوردستان گفتوگۆیان کردو جەختیان لەھەماھەنگی ھەموو لایەنەکان کردەوە بۆ سەرخستنی ئەو پرۆسەیە.

بابەتی دواتر

FB_IMG_1506368114420

ڕابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامی دەنگی بۆ سەربەخۆیی ھەرێمی کوردستان دا

باسک نێت-ھەولێر سەر لەبەیانی ئەمڕۆ دوو شەممە ٢٥ـی ئەیلولی ٢٠١٧، ڕابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامی دەنگی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *