FB_IMG_1502981068644

شاندێکی بزووتنەوەی ئیسلامی سەردانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان لە سلێمانی دەکات

باسک نێت-سلێمانی

سەرلە بەیانی ئەمرۆ١٧ / ٨ / ٢٠١٧ شاندێکی بزووتنەوەی ئیسلامی کە پێکھاتبوون لە بەرێزان محسن محمدامین ئەندامی مەکتەبی سیاسی و ئارام کمال ئەندامی سەرکردایەتی و بەرپرسی پەیوەندییە کوردستانیەکان و سلام کریم ئەندامی سەرکردایەتی و محمد شارباژێری بەرپرسی پەیوەندییەکانی سلیمانی سەردانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان یان کرد لە شاری سلێمانی .
لە لایەن بەڕیز ئەدھەم بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی سەرکردایەتی وچەند ئەندامێکی ئەنجومەنەکە بە گەرمی پێشوازی کران .
لە کۆبونەوەیەکدا کە یەک کاتژمێری خایاند وێرای پیرۆزبایی سالیادی دامەزراندنی پ.د.ک پەیوەندییەکانی نێوان ھەردوولا تاوتوێ کراو بارودۆخی کوردستان بەگشتی قسەی لەسەرکرا .
شاندی بزووتنەوەی ئیسلامی ھیوای خواست کە پ.د.ک لە پێناو زیاتر دروست بونی تەبایی نێوان لایەنەکان و باش کردنەوەی ژیانی خەلک ھەنگاوی زیاتر بنێت و ھەموولایەک بەرپرسانە ئەم دۆخەی کە دروست بوە تێ پەرێنرێت تاوەکو ھەموو خەڵکی کوردستان بە دڵخۆشیەوە لە ھەنگاوەکانی بەرەو سەربەخۆبوون بەردەوام بن .

بابەتی دواتر

FB_IMG_1506368114420

ڕابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامی دەنگی بۆ سەربەخۆیی ھەرێمی کوردستان دا

باسک نێت-ھەولێر سەر لەبەیانی ئەمڕۆ دوو شەممە ٢٥ـی ئەیلولی ٢٠١٧، ڕابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامی دەنگی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *