download

سەرۆك كۆماری عێراق واژووی لەسەر بڕیاری لەسێدارەدانی ئەم كەسانە كرد

سەرۆك كۆماری عێراق واژووی لەسەر بڕیاری لەسێدارەدانی ئەنجامدەرانی كوشتنی خوێندكارانی بنكەی سپایكەری كرد.

نوسینگەی سەرۆك كۆماری عێراق لە راگەیەندراوێكدا هەواڵەكەی پشت ڕاست كردەوەو بڕیارەكە رەوانەی لایەنی جێبەجێ كار كراوەتەوە.

نوسینەگەی سەرۆك كۆمار تاوانی ئەو تیرۆریستانەی بە مەترسیدار باس كردووەو بەڵێنیداوە بە ووردی چاودێری بڕگەكانی تری لەسێدارەدانەكە بكات.

پێشتر ئەنجومەنی باڵای دادوەری 27 چەكداری داعشی بەتۆمەتی لەسێدارەدانی شیعەكان لەسێدارە دا.

چەكدارانی داعش لە روداوێكی نەخوازراودا سەدان كەسی سەربازی و خوێندكاری عێراقییان بەهۆی شیعەبوونەوە لە بەشی سەریازی بنكەی فڕۆكەوانی سپایكەر لە نزیك تكریت لە سێدارەدا.

بەپێی یاسای عێراقی، بڕیاری لەسێدارەدان تەنها بە واژووی سەرۆك كۆماری عێراق جێبەجێ دەكرێت.

بابەتی دواتر

FB_IMG_1506368114420

ڕابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامی دەنگی بۆ سەربەخۆیی ھەرێمی کوردستان دا

باسک نێت-ھەولێر سەر لەبەیانی ئەمڕۆ دوو شەممە ٢٥ـی ئەیلولی ٢٠١٧، ڕابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامی دەنگی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *